بەرماڵی لەسەر ئاو دەگەڕێ
بەرماڵ بەکۆڵیش وەکوو ئیدیۆم بەکارهاتووە، ئەو کەسەی نوێژکەرێکی باشە و سەری بچێت و نوێژی نەچێت یان موسڵمانێکی باوەڕداری عەیار بێت بەرماڵەکەی قولەتێن بە قولەتێن و سەرکانی بە سەرکانی بە کۆڵییەوە بێت، هەڵبەت بۆ دوو مەبەست دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، یەکەم: وەکوو تەوس بە پیاوێک دەوترێت کە نوێژکەر بێت و کەچی کاری خراپەش بکات، دووەم: بە موسڵمانێکی باوەڕداری باش دەوترێت: بەرماڵی لەسەر ئاو دەگەڕێ. [1]