پەردە لە چاودا نەبوون
لە کۆندا ژن و پیاو لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا پەردەیەک لەنێوانیاندا بووە، ڕێگە پێدراو نەبووە و شەرم بووە ئەگەر ڕووبەڕوو یەکترییان بدیتبایە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بێ شەرم و بێ چاوڕوو بێت و بێ سڵەمینەوە هەموو شتێک بڵێت و ئەوەی لە دڵییدا بێت نەیهێڵێتەوه، لە کوردەوارییدا بەو کەسانە دەوترێت: پەردە لە چاودا نەبوون. [1]