ئەستەمە بواره
بوار: شوێنێکە لە ڕووباردا کە بواری پەڕینەوەی تێدا ئاسان بێت، لەسەر بوار ئیدیۆمی تر هەیە و وتراوە: قونی ڕەش سپی لە بواردا دەردەکەوێت یان #بێ بوار لە ئاوی داوە# یان #ڕووبار زۆرن، بوار نین#، ئەگەر بوارەکە دژوار و خورگەن و تیژەن و قول و بێ بن بێت، شوێنی پەڕینەوەی زەحمەت و ئەستەم بێت، وەکوو ئیدیۆم بۆ کارێکی قوورس و پڕ زەحمەتی بۆ ئەنجامدانی کارێک لە کوردەوارییدا دەوترێت: ئەستەمە بوارە. [1]