ساڵێکی زوو پشێوییەک پەیدا بوو لە عێراقدا هەموو ئیش هاتبووە سەر چەپڵەلێدان. لە #کەرکووک# هەمهەمە و موزاهەرە بوو، ئەیانوت:
کەریم کەرم لیلەمام
دیموقراتییە وەسەلام
کوردەکانیشیان تێکەڵاوی ئەو موزاهەرەیە کردبوو، نەیانەزانی وەکوو خەڵکەکەی تر بڵێن، ئەیانوت:
کەریم کەریم لیلەمام
دوو مەترەق و سێ زەلام!
هەر لە موزاهەرانەدا سوورەکان ئەیانوت:
حزبەکەمان لینینە.
کوردەکان نەیانەزانی بیڵێن، ئەیانوت:
حزبەکەمان دینینە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=