هەر ئەو گێڕایەوە وتی:
دوو کابرا، هەرکی دوژمنی یەک بوون، بە خوێنی سەری یەک تینوو بوون. لە دیوەخانی فەتاح ئاغای هەرکیدا بەتەنیشت یەکەوە دانیشتبوون. ئەمانە هەردووکیان قەندکێش بوون، بەڵام یەکێکیان لەو وەختەدا قەندەکەی پێ نەبوو، بەری کرد بەولاوە دەستی بۆ لای کابرای دوژمنی ڕاکێشا و وتی: کیسکی خۆ بدە بە من، بڵا قەندەکی چێ کەم، لە دڵی منیشا با هەر لە دڵی من بی! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=