بابە شێخ گێڕایەوە وتی:
لەو وڵاتی #هەولێر#ە، باوە لە کاتی حەجا یەکێک حاجییان کۆ ئەکاتەوە ئەیانبا بۆ حەج و هەر کەسە و شتێکیان لێ ئەسەنێ بەرانبەر بەو ئیش کردنە کە بۆیان ئەکا. حاجی بەکر هەبوو کە ئەویش خەریکی ئەو ئیشە بوو، ڕۆژێ یەکێ لە دەڵاڵەکانی تر دێت بۆ لای و پێی ئەڵێ: تۆ هەموو حاجییەکانت ڕاکێشاوە بۆ لای خۆت و نانی ئێمەت بڕیوە. حاجی بەکریش تا ئەو وەختە هەر پانزە حاجی بۆ کۆ کرابۆوە و ئەوانیش لەلای دانیشتبوون، هەڵئەداتێ ئەڵێ: نانی ئێوەم چی بڕیوە؟ من هەمە و نیمە پانزە حاجی حیز، ئیتر لە کوێ هەمووم کۆ کردۆتەوە؟!
حاجییەکان کە ئەمە ئەبیستن دەست ئەکەن بە جنێو و قسەوتن پێی و لێی ئەڕەونەوە. هەرچەند حاجی بەکر هاوار ئەکا کە مەبەستی هیچ نەبووە، کەڵکی ناگرێ! ئەم قسەیە خۆی بوو بە بەڵا بەسەر خۆیەوە، لە ئەنجاما وای لێ هات کەس ڕووی تێ نەئەکرد و هەولێری بەجێ هێشت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=