ئاو لە گونی گەڕایە
وتراویشە: ئاو دەگونییدا گەڕاوە، کوڕیشکە تاوەکوو دەبێتە مێردمنداڵ هەر بەچوکییدا میزێ دەکات و هەست بە نێرینەیی خۆی ناکات، بەڵام کە نزیک دەبێتەوە لە تەمەنی چواردە ساڵی وردەوردە خۆی دەناسێت و تۆی لە گونی پەیدا دەبێت، لە کوردەوارییدا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ دوو مەبەست بەکاردەهێنرێت، یەکەم: کوڕەکە گەورە بووە خەریکە دەبێتە پیاو، دووەم: کوڕەکە خۆی بەپیاو دەزانێت و لوتی بەرزکردیتەوە بۆ هەردوو حاڵەت لە کوردەوارییدا دەوترێت: ئاو لە گونی گەڕایە. [1]