ئاو بەلێژدا هەڵگێڕانە
لە کوردەوارییدا گەورەکان بۆ منداڵەکان و نەوەکانیان دەیانوت: کوڕم ئاوی زۆرداری بەرەو ژوور دەڕوات، زۆرمان پێ سەیر بوو چۆن؟ ئاو بەرەو ژوور دەڕوات، بەڵام کە گەورە بووین بۆمان دەرکەوت مەبەستی سەرەکییان ئەوە بووە کە زۆردارەکان ستەمکاری دەکەن بۆ ئەمەش بەکاری ستەمکار وتراوە: ئاو بەلێژدا هەڵگێڕانە. [1]