ناونیشانی بابەت: گوڵان، شۆڕشی یەکلاکەرەوە بوو
نووسینی: #شێرکۆ حەبیب#
مێژوو، چەمک و مانای شۆڕش وەک بزووتنەوەیەک پێناسە دەکات کە لەژێر سەرکردایەتییەکی بەتوانا و ئامانجی ڕوون و داخوازییە گەورەکانی، جەماوەری بەرەو پێشەوە دەبات. کاتێک ئامانجەکانی بەدی دێت و پرەنسیپەکانی وەرگێڕدرانە سەر ڕاستی، شایەنی ئەم ناوەیە و تایبەتمەندە بەو ناوە لە بە مێژوو بە پیتی زێرین دەینووسێتەوە.
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کە لە #11-09-1961#، لە دژی نادادپەروەری و دیکتاتۆریەت سەری هەڵدا، لە ساڵی 1975 تووشی نسکۆ هات، سەرەڕای ئەوەی یەکەم ترووسکەی لە کوردستان هەڵگیرساند، بەڵام بوو بە شۆڕشێکی ئێراقی. ئەوەی شۆڕشی ئەیلوولی جیاکردەوە ئەوە بوو کە سەرکردایەتییەکەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە جەماوەرەوە هەبوو، کاریگەرییەکەی فراوانتر بوو بۆیە جگە لە کورد عەرەب و نەتەوەکانی دیکەش پەیوەندیان بەو شۆڕشەوە کرد، کە گوزارشتی لە خواستەکانی بنکەیەکی فراوانی جەماوەری دەکرد و بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی جەماوەری و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان، لە ئاکامی ڕێککەوتنی خیانەکاری نێوان ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق لەگەڵ شای ئیران، کە بەشێک لە خاک و ئاوی ئێراق ڕادەستی ئێران کرا بۆ ئەوەی دژایەتی شۆڕشی کورد بکات، لە ئاکام ڕێککەتنە شوومەکەی ئاداری لێکەتەوە شۆڕشی کورد دووچاری نسکۆ هات.
هەندێک کەس تەنانەت لە ناوخۆی کوردستانیشەوە لەو باوەڕەدا بوون کەوا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەناوچووە، بەتایبەتیی کە بنەماڵەی بارزانیی تێکۆشەر ناتوانن جارێکی دیکە سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بکەن، بەڵام سەرکردایەتی بارزانی و گەلی کورد کە لەگەڵیاندا بوو، شۆڕشی گوڵانیان لە #26-05-1976# راگەیاند، چەند مانگێک دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، هەمووان و دوژمن و دۆستیان سەرسام کرد بە هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان بە ڕابەرایەتی باوکی ڕۆحی کورد مستەفا بارزانیی نەمر سەرکردایەتی شۆڕشێک بە جۆش و خرۆشتر بوو لە شۆڕشی ئەیلوول، ئەگەر چی جەنابی مستەفا بارزانیی نەمر لەو ساتە وەختە ماڵئاوای لێ کردین و ئەگەر بە جەستەوە لەگەڵمان نەما، بەڵام ڕۆح و ڕێبازە پیرۆزەکەی لەگەڵماندایە بۆ درێژەدان بە شۆڕش و خەبات.
شۆڕشەکە لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی جوانەمەرگ سەرکردایەتی کرا. لەو ماوەیەدا شۆڕش سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێنا. ساتێک هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەرەکانی پێشەوە بوون ئیدریس بارزانی هەردەم لە یاد، کۆچی دوایی کرد کە خەسارەتێکی گەورە بوو نەک تەنیا بۆ دۆزی کورد، بەڵکوو بۆ دۆزی ئێراق بە گشتی.
ئەمڕۆ سوپاس بۆ خوا دەبینین ئاواتەکانی باوکی ڕۆحیمان مستەفا بارزانیی نەمر و ئیدریسی جوانە مەرگ و سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد زۆرێک لە ئاواتەکانیان هاتە دی، پەڕڵەمان و حکوومەتێکی هەرێمی کوردستانمان هەیە و ئاساییش و سەقامگیری لە ئەنجامی شۆڕشی گوڵان و خوێنی پاکی شەهیدان.
شۆڕشی گوڵان وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد، نەخاسمە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، کە سەرتاپا ورەی لەدەست دابوو جگە لە نەیارانی کورد و دوژمنانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، بە هەموو شێوازێک دژایەتی هەڵگیرسانی شۆڕشیان دەکرد، بەڵام ئیرادە و باوەڕ بەخۆ بوون و دڵسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و میللەتی کورد، شۆڕشی گوڵان بە گڕوتین و باوەڕ زیاتر بەخۆ بوون هەڵگیرسا و بوو بە داینەمۆی دەسکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان. [1]