ناونیشانی بابەت: سەرۆک بارزانی لە باسی کاک “ئیدریسی هەمیشە لە یاد”دا
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەکەشی. کەسێکی لەخۆبوردوو و خاکی بوو. لێبووردە بوو و بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە. زۆر جار خەڵکی ئاسایی و هەژاری بە ئەندامێکی خێزانەکەی دەزانی، هەستکردن بە کەموکورتیی لای بەرانبەر دەڕەواندەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاک ئیدریس جێی خۆی لە دڵی خەڵک و هەموو چین و توێژەکاندا بکاتەوە و بە پشتوپەنا و فریادڕەسی خۆیانی بزانن. سەرەڕای هەموو ئەو مەترسییانەی هەبوون، زۆر جار کاک ئیدریس بریندار و پێشمەرگەی لە ماڵی خۆی دەپاراستن و بۆ چارەسەرکردنیشیان لەسەر ئەرکی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکردن.
سەرۆک #مەسعود بارزانی#
پەرتووکی بەرگی چوارەمی #بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد#
#شۆڕشی گوڵان# [1]