شه و ێکی هاوینه که ملا و مه لاژن له سه ربان خه وتبوون دزێکی ناشاره زا هاته سه ربان مه لاش که هه ستی به و دزه کرد و زانی ده یه وێت به په یژه که دا بچێته خوار بۆ ناو ژووره کان، بيرى له شتێک کرده وه و به بێ ئه وه ی قسه یه ک بکات ڕووی له ژنه که ی کرد و وتی ژنه که پرسیارت نه کرد دوتنی شه و چون چوومه حه وشه خۆ ده رگای حه وشه که داخرابوو؟
مه لاژن وتی: ئه ری به ڕاست له بیرم نه بوو پرسیارت لێبکه م ئێستا پێم بڵێ چۆن چوویته خواره وه؟
مه لا وتی: زۆر به ئاسانی من سيحرێک ده زانم که ده یخوێنمه وه و ده ست به مانگه وه ده گرم پاشان به ئاسانی وه ک په ڕی کایه ک ،به هێواشی ده که ومه ناو حه وشه که.
دزه که ئه م قسه یه ی بیست زیاتر گوتی تیژ کرد بو ئه وه ی سیحره که فیر بیت.
مه لاژن وتی بوچی ئه و سیحره فیری منیش ناکه ی؟
مه لا وتی: به لام به لێنم پێ بده که به که سی تری نەڵێی. کاتێک مه لا ژنه که ی فێری ئه و سیحره ده کرد، دزه ویستی سیحره که جێ به جێ بکات خۆی هه ڵدا ده ست به مانگه وه بگرێ و وه ک شووتی
له سه ربانه وه که وته ناو حه وشه و ده ست و قاچی شکا.
مه لا وتی: هه سته چرا که داگیر سێنه بزانم کێ بوو هاته ناو ماڵە که.
دزه که به ناڵەوه وتی :په له مه که هه تا تۆ ئه و سیحره ساخته یه بزانی و منیش گه مژه و نه زان بم ،به ده ست و پێی شکاوه وه ناتوانم له جێی خوم بجولێم. ده توانی لێی بخه ویت و به یانی به کاوه خۆ بێی یه خه ی من بگری. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=