کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  591,485
وێنە
  125,271
پەرتووک PDF
  22,222
فایلی پەیوەندیدار
  129,230
ڤیدیۆ
  2,200
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
319,230
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,686
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,879
عربي - Arabic 
45,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,508
فارسی - Farsi 
16,399
English - English 
8,571
Türkçe - Turkish 
3,860
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
24
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,398
شوێنەکان 
17,038
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,254
وێنە و پێناس 
9,494
کارە هونەرییەکان 
2,188
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,148
نەخشەکان 
296
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
794
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,117
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,736
کورتەباس 
22,562
شەهیدان 
12,256
کۆمەڵکوژی 
11,490
بەڵگەنامەکان 
8,770
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,071
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,646
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,125
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,961
PDF 
34,935
MP4 
4,158
IMG 
237,644
∑   تێکڕا 
278,698
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عێراق زەمینەی هاوسەنگی لەدەستدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عێراق زەمینەی هاوسەنگی لەدەستدا
عێراق زەمینەی هاوسەنگی لەدەستدا
=KTML_Bold=عێراق زەمینەی هاوسەنگی لەدەستدا=KTML_End=
#بڵند نەورەس#

دەوڵەت وەک دامەزراوەیەکی سەنتڕاڵ توانای هەیە هاوسەنگی سیاسی و ئاسایش رابگرێت لە نێوان خۆی و وڵاتانی تردا، دەشتوانێت گەمەکەرێکی سیاسیبێت لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا و بەرژەوەندی خۆی گرێبدات لەگەڵ ئەو تەوژمە گڵۆباڵەی کە جیهان ئاراستە دەکات، ئەمەش بە سەربەخۆیی بڕیار و یەک بڕیاری سیاسی روودەدات.
دەوڵەتی عێراق کە کەوتۆتە ناو جوگرافیایەکی گرنگ و ستراتیژییەوە لە نەخشەی جیهاندا و خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆری زەمینی و ژێرزەمینییە، بەڵام بە پێی مێژووی سیاسی خۆی، وڵاتێکی پڕ قەیران و کودەتا و جەنگ و نائارامی بووە.
دوای روخاندنی رژیمی #بەعس# ئومێدێکی نوێ دروستبوو بۆ ئەوەی ئەم عێراقە بکەوێتە سەر رێگای راست و وانە و پەند لە مێژووە رەشەکەی خۆی وەربگرێت، بەڵام نەک وانەکەوتەوە، بەڵکو قۆناغ بە قۆناغ دەسەڵاتی بەسەر بڕیاری سیاسی خۆیدا نەما و لە بری یەکبڕیاری، چەندین ناوەندی تری جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرەکی بونە ناوەند و سەنتەری بڕیاری سیاسی لە عێراقدا و عێراقیش سەنتڕاڵی خۆی لەدەستدا و پەلەقاژەکردنەکانیشی بۆ خۆدۆزینەوە و سەرپێکەوتنەوە بێئاکام بوون، چونکە لە هاتوهاواری فرە بڕیارەکاندا هەمیشە بزر دەبێتەوە.
عێراق بەم دۆخەی ئێستایەوە هەنگاو دەنێت بۆ بوون بە لێکچووی هەریەک لە سوریا و لوبنان و یەمەن، سوریایەک کە دەوڵەت تیایدا تەنها رووکەشە و میلیشیاکانی بڕیاردەدەن و سەروەری سوریا بۆتە ئامرازی بەرژەوەندییەکانییان، لوبنانێک کە حکومەت و خەڵکەکەی لە دۆخێکدان کە جێگای بەزەیین و میلیشیاکان بڕیاری کۆتایی دەدەن و وڵاتەکەیان کردۆتە ئامانج و نیشان بۆ بەرامبەر، یەمەنێک کە دەسەڵاتی میلیشیاکانی زۆر لە سەرووی دەسەڵاتی دەوڵەتەوەیەو ئەوان بوونەتە دەمڕاست و جوڵێنەری سیاسەتی یەمەن، دۆخی هەرسێ دەوڵەتەکەش ئەو دۆخەیە کە کەس ئیرەییان پێنابات و لە خراپترین ئاستی ژیان و ئاسایش و سەقامگیریدان.
هەرسێ دەوڵەتیش گۆڕەپانن بۆ یەکلاکردنەوەی بەرنامەی سیاسی و قەڵەمڕەوی و فراوانخوازی دەوڵەتێکی تری ناوچەکە!
شەری غەززە کە دواجار بە شەڕی دوو بەرەی زەقی ناکۆکی جیهان دەبینرێت، دەرفەتێکی مێژوییە بۆ وڵاتان تا بێلایەنی یان لایەنداری خۆیان ئاشکرا بکەن، عێراق وێڕای ئەوەی خۆی بە کۆمەڵێک گرفتی گەورەی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت و بڕیاری سیاسی لای خۆی نییە و میلیشیاکان شەقام بەڕێوە دەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانیوە هاوسەنگی رابگرێت، هەربۆیە بڕیاری فەرمی حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی عێراق کەوتۆتە ژێر فشار و گوشاری بڕیاری هێز و میلیشیاکانەوە، ئەوانەی کە عێراق بەڕێوەدەبەن لە تاریکیدا.
عێراق بەم شپرزەییەی خۆیەوە لە بری ئەوەی هاوسەنگی خۆی بپارێزێت و رۆڵی کردەیی ببەخشێتەوە بە خۆی و وەک دەوڵەتێکی خاوەن سیادە خۆی نیشان بدات، هەڵەیەکی کوشندەی کردوو بە تەواوەتی خۆی خستە بەرەیەکەوە دژی بەرەیەکی تر، بێ ئەوەی رەچاوی دۆخی خەڵک و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلانی عێراق بکات، کەوتە داوی دیاریکردنی وادە بۆ ئەوەی هاوپەیمانان خاکی عێراق بەجێبهێڵن!
ئەم بڕیارە مەترسیدارە چەندین رەهەند لەخۆدەگرێت و هەر رەهەندێکیش بەستراوەتەوە بە چەندین فاکتەر و ئامرازی گرنگ و ژیانیی خەڵکی عێراقەوە، کە بڕیاربەدەستانی عێراق تەنها لە یەک گۆشە نیگاوە یەک رەهەندییان لێوەرگرتووە و پاشخانی بڕیارەکەیان لەسەر وەستاندووە!
ئەم بێدەسەڵاتییەی عێراق بەرامبەر بە دەسەڵاتی سێبەری بڕیاردان لە عێراقدا، عێراق دەبات بەرەو دۆزەخێکی تر و گریمانەی شەڕ و ئاشوب واڵا دەکات بەڕووی هەموواندا و دەرفەتی سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیان لەقاڵب دەدات و بۆشایی گەورەش دروست دەکات بۆ دەرکەوتنی هێز و میلیشیا و گروپی نوێ.
عێراق بەم شێوەیە بەڕێوەناچێت، بۆ ئەوەی یەکلایی ببێتەوە یان دەبێت دەسەڵاتی بڕیاردان لای دەسەڵاتی فەرمی عێراقبێت لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستور و پرەنسیپی فیدڕاڵییەت و شەراکەت، یان دەبێت شەڕ و پێکدادان یەکلایی بکاتەوە، ئەگەری دووهەمیش هەمیشە ئەگەری گۆڕانکاری بووە لە عێراقدا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 130 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan 24) - 05-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-01-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 130 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!