کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,107
وێنە
  124,591
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  126,859
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئۆجەلان؛ بەردێک و دوو چۆلەکە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئۆجەلان؛ بەردێک و دوو چۆلەکە
ئۆجەلان؛ بەردێک و دوو چۆلەکە
=KTML_Bold=ئۆجەلان؛ بەردێک و دوو چۆلەکە=KTML_End=
#ڕەسەن ڕەمزی#

لە کاتێکدا تورکیا هێشتا چاوی لە ئیمراڵییە بۆ هەنگاوێک بەرەوپێشچوون لە پرۆسەی کرانەوەی بەرامبەر کورد، کە تائێستا شەقامی تورکیا و سیاسەتمەدارانیشی تەواو لێی حاڵی نین، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا وایان کردووە؛ تورکیا دەستی بەرامبەر #پەکەکە# و دۆزی کورد لە تورکیا، بەهێزتر ببێت و ئێستا تورکیا لەپاڵ پەیامی ئیمراڵی، کارتێکی دیکەی فشاری لەبەردەستە، ئەویش بێ هێزبوونی کوردە لە ڕۆژئاڤا. ئەمجارەیان جیاواز لەپێشوو، تورکیا ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان دادەڕێژێت و ئامانجی فراوانتری هەیە؛ جگە لە پەکەکە، ڕۆژئاڤاش دەکاتە ئامانج.

=KTML_Bold=سەردانێک بۆ ئیمراڵی و داڕشتنی نێوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان=KTML_End=
دوای پەیامەکانی دەوڵەت باخچەلی و ئۆکەی ئەردۆغان، دەم پارتی داوایەکی ئاراستەی وەزارەتی داد کردووە بۆ بینینی ئۆجەلان لە ئیمراڵی. داواکەی دەم پارتی قبووڵ کراوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی بکات. لەسەرەتاوە بریاردراوە هاوسەرۆکەکانی دەم پارتی ڕەوانەی ئیمراڵی نەکرێن بۆ دانیشتن لەگەڵ ئۆجەلان، چونکە بە بۆچوونی هاوپەیمانیی کۆمار، هاوسەرۆکانی دەم پارتی هێندە متمانەیان بە هەنگاوەکانی باخچەلی و تورکیا نییە و، هێشتا لەژێر کاریگەریی فەرمانی #قەندیل#یش دەرنەچوون. هاوسەرۆکانی دەم پارتی پێشتر چەند جارێک داوای بینینی ئۆجەلانیان کردووە، بەڵام داواکەی دەم پارتی بریتی بوو لەوەی تەواوی ئەندام پەرلەمانانی دەم پارتی بچنە ئیمراڵی، بەڵام ئەمە بۆ وەزارەتی داد کارێکی پراکتیکی نییە. ئێستا وەزارەتی داد تەنها ڕێگەی داوە شاندێک لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکبێت، کە سەردانی ئیمراڵی بکەن. هەردووکیان ئەندام پەرلەمانی دەم پارتین و خاوەن ئەزموونی ڕابردوون لە دانیشتن و دانوستاندنەکانی نێوان دەوڵەت و ئیمراڵی دا لەماوەی ڕابردوو. بەپێی زانیاریی پشتی پەردەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، هۆکاری دواکەوتنی ئەو سەردانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ تورکیا دەیەوێت سەردانێکی کاریگەر بێت و شاندەکە بە دەستبەتاڵی نەگەڕێتەوە. ئەوەی تورکیا دەیەوێت فۆرمێک لە پەیامەکەی ئۆجەلان دا هەبێت، کە لە چاوەڕوانیی تورکیا دا بێت. ئەوەش ڕەنگە نەخشەڕێگەیەک بێت، یان ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان بێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پشت پەردە لە سەرۆکایەتیی کۆمار، لایەنێکی دیکە گرنگ هەیە ئەویش پرسی کوردە لە سووریا. تورکیا چاوەڕێی ئەوەیە پەیامەکەی ئۆجەلان ڕووی لە #یەپەگە# و #هەسەدە#ش بێت. بۆ ئەوەش ئۆجەلان داوای کاتی لە تورکیا کردووە. لەو ماوەیەش دا پێدەچێت هەواڵگری تورکیا لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ ئۆجەلان و چەند ناوێک لە ڕۆژئاڤا. چاوەڕوانییەکی دیکە لە دیداری ئیمراڵی ئەوجارەیان دوای داڕشتنی ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان، ڕاستەخۆ پەیامەکە لەڕێگەی شاندەکەوە بخوێندرێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا لەماوەی ڕابردوو دا هەر پەیامێکی ئۆجەلان بە شاندی دەم پارتی (یان #هەدەپە#ی پێشوو) درابێت، سەرەتا لەلایەن وەزارەتی داد، دواتر دەستەی تایبەت لە هەواڵگری و سەرۆکایەتیی کۆماردا پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکەکەیدا کراوە، پاشان ڕەزامەندییان دەدا و ڕادەستی شاندەکە دەکرا، ئەوانیش بۆ قەندیل یان ڕێکخسنتەکانی پەکەکە لە ئەورووپا یان بۆ مەیدانی سیاسی لە تورکیا، دەیانگواستەوە. بەڵام ئەمجارەیان چونکە دەوڵەت دەیەوێت لەسەرەتاوە ناوەڕۆکەکە دابڕێژێت، نایەوێت بڵاوکردنەوەی دوابخرێت، بۆیە چاوەڕواندەکرێت شاندەکە زوو پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاوبکاتەوە.

هەر بەپێی زانیاری و بۆچوونی پشت پەردە لەسەر ئاستی باڵای تورکیا، ئەو ناوەڕۆکەی تورکیا ئامادەی کردووە کە ببێتە نەخشەڕێگەیەک بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان، چەند خاڵێکی تێدایە، لەوانە: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داوای کۆنگرەی نائاسایی بکات و بڕیاری هەڵوەشانەوەی خۆی بدات. هەروەها کشانەوەی 'چەکدارانی بیانی' لەنێو یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ دەرەوەی سووریا. مەبەست لێرەدا ئەو چەکدارانەی پەکەکەن کە لە تورکیا، عێراق، ئێران و وڵاتانی دیکەوە لە ڕێگەی پەکەکەوە چوونەتە ڕۆژئاڤا و ئێستا لەریزەکانی یەپەگەدان. پێشتر ئەمریکاش لیستێکی ڕادەستی یەپەگە کردووە، کە ئەو چەکدارە بیانیانە لە ڕیزەکانی دەربکات. ژمارەیان دیار نییە بەڵام هەواڵگریی تورکیا دەڵێت ژمارەی تەواوی ئەو چەکدارانەیان لایە کە پەکەکەن و ئێستا لەڕیزی یەپەگەدان. هەروەها تورکیا دەیەوێت لەرێگەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵێت 'دەبێت پابەندی حکومەتی نوێی سووریا بن لە ڕووی پێکهاتەوە و لە ڕووی سەربازیشەوە بچنەوە ژێر باڵی دیمەشق. هەروەک چۆن ئێستا حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع داوای یەک سوپا بۆ سووریا دەکات و داوا دەکات سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان لەژێر وەزارەتی بەرگریی سووریا کۆبکاتەوە. تورکیا نایەوێت لایەنێکی دیکەی چەکداری سەربەخۆ لەنێو سووریادا هەبێت وەکو یەپەگە یان هەسەدە، دەیەوێت لەژێر کۆنترۆڵی دیمەشق بن. سەردانەکەی ئیمراڵی لەکاتێکدایە تورکیا و سوپای نیشتیمانیی سووریا (پاڵپشتیکراوی تورکیا) لەئامادەکارییەکی چڕن بۆ ئۆپەراسیۆن؛ ئێستا بۆ سەر کۆبانێ و لە داهاتووشدا بۆ سەر قامشلۆ. ئەگەرچی پێشنیازی ئەوە کراوە؛ ئەو دوو شارە کە ڕاستەوخۆ هاوسنووری تورکیان، بکەونە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی، هەسەدەش ئامادەیە بۆ ڕێگریکردن لەو ئۆپەراسیۆنە بکشێتەوە، بەڵام تورکیا لەوە زیاتری دەوێت؛ هەسەدە هەڵبووەشێتەوە، یان بچنە ژێر باری دیمەشقەوە.

=KTML_Bold=ئۆجەلان کاریگەریی بەسەر تەواوی قەندیل دا نییە=KTML_End=
قەندیل دەڵێت هێشتا دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرامبەر قەندیل نەبووە بۆ ئاشتی، بەڵام قەندیل لەو پرۆسەیەی ئێستا موخاتەبی ڕاستەوخۆ نییە. تورکیا لەڕێگەی ئۆجەلانەوە پەیام بۆ قەندیل دەنێرێت. ئەو پەیامەی تورکیا چاوەڕێی دەکات لە ئۆجەلان لەو بڕوایەدانیم بتوانێت ‌هێندە کاریگەریی لەسەر قەندیل هەبێت. ئۆجەلان تاوەکو ساڵی 2004 ڕێبەری ئایدیۆلۆژی و پراکتیکیی پەکەکە بوو، بەڵام ئێستا تەنها ڕێبەرێکی ئایدیۆلۆژیە، لایەنی پراکتیکی لەدەست قەندیلە. قەندیل لەسەر داوای ئۆجەلان چەک دانانێت. پەکەکەش بە قسەی ئۆجەلان هەڵناوەشێتەوە. بەڵام دەکرێت پەیامەکەی ئۆجەلان ملاملنێکانی نێو سەرکردایەتیی پەکەکە و قەندیل قووڵتر بکاتەوە. تورکیا ڕژدە لەسەر نەمانی پەکەکە. ڕووداوەکانی ئەو دواییەی سووریا، کوردی لە ڕۆژئاوا لاوازکردووە، بەبۆچوونی تورکیا ئەمە کاتێکی باشە بۆ فشارخستنە سەر پەکەکە. قەندیل تائێستاش پشتی بە ڕۆژئاڤا بەهێز بوو، بۆ پەکەکە ڕۆژئاڤا لانکەیەکی دیکەیە، بەڵام ئەو هەلومەرجەی ئێستای سووریا و لاوازیی ڕۆژئاڤا لە بەرژەوەندیی تورکیایە. لە داهاتوویێکی نزیکدا ڕۆژئاڤا بۆ ڕزگارکردنی چارەنووسی داهاتووی، خۆی لە پەکەکە دادەماڵێت، ئەمەش وا دەکات جگە لە قەندیل، هیچ پەناگەیەکی دیکە بۆ پەکەکە نەمێنێتەوە.

=KTML_Bold=ئۆجەلان، بە بەهاترین زیندانیکراوی تورکیایە=KTML_End=
ئۆجەلان نزیکەی 25 ساڵە لە زیندانی ئیمراڵییە لە دوورگەی ئیمراڵی. ئەو زیندانەی خاوەن پێگەیەکی تایبەتە لە تورکیا و لەوەتەی ئۆجەلان ڕەوانەی ئەو زیندانە کراوە، تەواوی زیندانەکە بۆ ئۆجەلان تەرخان کراوە. ئەو دوورگەیە کراوەتە ناوچەیەکی سەربازی، تەنانەت ئاسمانیشی بەڕووی فڕۆکە دا داخراوە. جگە لە ستافی ئەمنی و سەربازیش، ستافێکی تەندروستیی تایبەتیش بۆ ئۆجەلان لەو دوورگەیەن کە لە نزیکەوە چاودێریی تەندروستیی دەکەن. تەنانەت ئەگەر ئۆجەلان کۆکەیەکی ئاساییشی هەبێت، تیمە تەندروستییەکان و دکتۆرەکەی ئۆجەلان زوو چارەسەری دەکەن. هەندێ کاتیش لە دەرەوەی دوورگەی ئیمراڵی و لەسەر ڕاسپاردەی دەوڵەت، پزیشکی پسپۆڕ بەیاوەریی کارمەندی هەواڵگری ڕەوانەی ئیمراڵی دەکرێن بۆ ئۆجەلان. بەهۆی ئۆجەلانیشەوە ئازووقەی ئیمراڵی لە ئازووقەی زیندانەکانی دیکەی تورکیا باشترە و خواردن و خواردنەوەی باشتری تێدایە. سەردانیکردنی ئیمراڵی هێندە ئاسان نییە. پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزیری دادی تورکیا و ڕەزامەندیی ئەردۆغانی سەرۆککۆمار هەیە. هەر شاندێک سەردانی ئیمراڵی بکات، پێشوەختە پشکینی تەندروستی بۆ ئەندامەکانی دەکرێت، تاوەکو دڵنیابن لەوەی تەندروستییان لەبارە و هەڵگری هیچ ڤایرۆس یان نەخۆشییەک نین، نەوەک ئۆجەلان تووشی نەخۆشی ببێت. جگە لەوەش تیمی تایبەت بە بەلەم و هەلیکۆپتەر لە ئامادەباشیدان لەو دوورگەیە کە لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا ئۆجەلان بگوازنەوە، چونکە کێشەی تەندروستی ئۆجەلان، کێشەی تەندروستی دەوڵەتە.

ئۆجەلان بۆ تورکیا گرنگە و دەبێت لە ڕەوشێکی باشدا چاودێریی بکرێت لە زیندان. تورکیا کە چەند ساڵە بەباشی خزمەتی ئۆجەلانی کردووە بۆ ئەوی جار جارە پەیام و بانگەشەکانی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بکات. ئێستاش جیاواز لە پێشتر چاوی لەوەیە بە بەردێک چەند چۆلەکەیەک بە ئۆجەلان بکوژێت. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 24-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-12-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-08-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-08-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!