نەخۆشی جوانان
وەک دڵۆپە باران [1]
دەردی جوانان، دڵۆپەی بانان
دڵۆپەی بانان: خانووی وڵاتی کوردەوار لە مێژوویەکی دێرینەوە لە گڵ و بەرد درووستکراوە و سەربانەکانیان دارەڕاکردووە و گڵیان خسووەتەسەر، لە کاتی باران باریندا هەر سەربانێک بە باگردێن نەگێڕابێت، ئاو دڵۆپەی پێداکردووە، دڵۆپەی بان بە گێڕان بەئاسانی چارەسەرکراوە. پەندەکە واتە: گەنج کە نەخۆش دەکەوێت، زۆر بەئاسانی چاک دەبێتەوە. [ڕێبوار جەمال سەگرمە]