حەسەنلو، گوندێکە دەکەوێتە #شارەدێی حەسەنلو#، ناوچەی ناوەندی شارستانی #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
بە دووری (9 کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە.
حەسەنلو لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ بەنداوی حەسەنلو و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی حاجی فەیروز و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بارانی عەجەم و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی تابیە.
بە پێی ئاماری گشتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (1264) کەس و (289) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی لە ئازەرییە قەرەپاپاقەکانن و بە ئازەری دەدوێن.[1]