گویک، گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی #سەندوس#، ناوچەی ناوەندی شاری #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#. بە دووری (6 کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە.
گویک لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی دەلۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #کارێزەی شکاک# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی وەزنێ، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی وینسلیان
بە پێی ئاماری گشتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (550) کەس و (102) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکریانین و بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن[1]