کارێزەی شکاک، گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی #سەندوس#، ناوچەی ناوەندی شاری #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#.
بە دووری (6 کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە.
کارێزەی شکاک لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گویک و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #دیلان چەرخی خواروو# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کارێزی عەجەم، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی گوندەوێڵە.
بە پێی سەرژمێری گشتی وڵاتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (150) کەس و (36) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکریانین و بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن[1]