عەلیاوا گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەندوس#، ناوچەی ناوەندی شاری #نەغەدە#، شارستانی نەغەدە، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#.
عەلیاوا لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی پیەبجک و لە باشوور لەگەڵ گوندی قاڕنێ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گوراناوی قەزاق لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی چواربوت.
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (411) کەس و (89) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکرین.
بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن. [1]