زەلیلان، گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی #سەندوس#، ناوچەی ناوەندی شاری #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#.
زەلیلان لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵاتان و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #پیەبجک# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #ئارنێ#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #جاشیران#.
بە پێی سەرژمێری گشتی وڵاتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (244) کەس و (40) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکریانین و بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.[1]