ناونیشانی پەرتووک: لە ئەمەریکاوە (ناسین. مەعریفە، شیکردنەوە) بەشی دووەم
ناوی نووسەر: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ: ئەمەریکا
ساڵی چاپ: 2025
ئەم کتێبە بەشی دووەمی ئەو لێکۆڵینەوەیە، کە لەبارەی ئەمەریکا وەکوو خۆی نووسیومە، لێکۆڵینەوە و ژمارە و زانیاریی جیاوازە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە هەقیقەتی ئەمەریکا وەکوو دەوڵەتێکی پێشەنگی سەرمایەداری، خودان مێژووی دیموکراسی سیاسی و پێکهاتەی نەتەوەیی و زمان و ئایین و کەلتووری فرە بخوێننەوە، لێکۆڵینەوە بکەن، دەتوانن سوود مەندبن لەم لێکۆڵینەوانەم. بەشی یەکەمم لەساڵی 2024 بڵاوکردۆتەوە، کە قسەکردنە لەبارەی ساڵی 2023ی نێو ئەمەریکا. بەشی دووەمیش تایبەتە بەڕووداوە گرنگ و سەرەکییەکانی ساڵی 2024. کەسانی دیکە، بەشێواز و مەبەست و توانای جیاوازەوە لە دیاردە و هەواڵ و بابەتە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە مەزن و هێزدار و گرنگە بڕوانن.
من لە ڕوانگەیەکی جیاوازتر لەوانی دیکە شتەکانم بینیوە، ژیانی خەڵک، سیاسەتی بنەڕەتی، بیناکردن و دۆخی دەروونی و دارایی تاک و ژیانی کەلتووریی و ئەخلاقی خەڵک. هێڤی دەکەم خوێنەر شتەکان بەوردی بخوێنێتەوە، لێکیان بداتەوە و سوود لە زمانی ژمارە و هەقیقەتە نادیارەکان وەرگرێت.[1]