کۆیە لۆ ورگی، سلێمانی لۆ جلکی، هەولێری لۆ مورکی
خزمانی هەولێرێ بە ئەزموون و تاقیکردنەوەی خۆیان بەشێوەیەکی ڕێژەیی سێ خەسڵەتی خەڵکی شاری #سلێمانی# و #هەولێر# و #کۆیه#یان لەو ئیدیۆمەدا جێکردووەتەوە، پێیان وایە کۆیی بایەخ بەخواردنی خۆش دەدەن و ئەوەی هەیانە دەیخۆن و سفرەکانیان یەکبینە ڕازاوە و پڕە و خزمانی سلێمانیش بایەخ بەجلوبەرگ و شیکی و پۆشتەیی دەدەن و هەمیشە ڕێکپۆش و جوانپۆشن و خزمانی هەولێریش زۆر بایەخ بەخاوەندارییەتی و کڕینی زەوی و زار و خانووبەرە و موڵک دەدەن بۆیە وتویانە: کۆیە لۆ ورگی، سلێمانی لۆ جلکی، هەولێری لۆ مورکی. [1]