ئاوەگر نابێت
لە سنووری #هەولێر#ێ گڵ دەکرێتە گر، ئەو کەسەی دەستی بەر
سەگسەگ بکەوتایە لەبەر ئەوەی سەگ پیس و گڵاوە دەبوایە مرۆڤ بەگڵ و ئاو دەستی خۆی بشوات بەو کارە دەوترێت: گڵاو یان ئاوەگڵ، هەندێک کەس زۆر بەدفەڕ و نەگریس و هەناو ڕەشن بەهیچ جۆرێک باش نابن بۆیە بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسە دەوترێت: ئاوەگر نابێت. [1]