ناو: عەبدولکەریم
ناوی باوک: تۆفیق
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1922#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #17-06-1982#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
سەرکردەی کۆچکردوو، یەکێک بوو لە سەرکردە هێمن و بڕوا چەسپیووەکانی کوردستان، هەرچەند بە کەسایەتییەکی چەپ ناسراو بوو لە سەرەتای چلەکان، بەڵام هەموو هەوڵێکی بۆ کوردایەتی بوو، 43 ساڵ پێش ئێستا لە بەرەبەیانی ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 1982 ئەو سەرکردە ونبووە کۆچی دوایی کرد.
عەبدولکەریم تۆفیق، لە ساڵی 1922 لە کۆیە لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە، خوێندنی ئامادەیی بە زمانی ئینگلیزی لە #بەغدا#، لە ساڵی 1942 خوێندنی زانکۆیی لە کۆلێژی حقوق دەستپێکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەست هێناوە، لە پۆستی کارکردندا گەیشتۆتە پلەی بەڕێوەبەری گشتی ئینحساری توتن و سەرنووسەری گۆڤاری (التبغ-تووتن).
لە سەرەتای چلەکاندا لە کۆیە بووەتە ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوی چەپی یەکێتیی تێکۆشین. هەر لەو ڕێکخراوەدا خەباتیان کرد بۆ دامەزراندنی حزبێکی کۆمۆنیستی کوردستانی (شۆڕش)، کە لە ساڵی 1944 دامەزرا، لەبەر لێهاتووی عەبدولکەریم تۆفیق کرا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، دەستەی دامەزرێنەری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، کە لە ماڵی سەعید فەهیم حەوێزی لە بەغدا لە #16-08-1946# پێکهات. شایانی وتنە #مستەفا بارزانی# بە سەرۆکی پارتی و یەکێک لە جێگرەکانی #کاکە زیاد ئاغای کۆیە# بوو. دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسیش لە کۆی پێنج ئەندام کۆیی بوون (عەبدولکەریم تۆفیق، عەلی عەبدوڵڵا).
عەبدولکەریم تۆفیق، باوکی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو دکتۆر هۆشمەند (د. شاڵاو)ە، کە لە ڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان (شانەی بەغدا) لە ساڵی 1977ەوە کاری نهێنی کردووە. لە پێشمەرگایەتی 1980 تا 1989 چەندین پۆستی وەرگرتووە، وەک پزیشکیش بە دەیان پێشمەرگەی برینداری لە مەترسی مردن ڕزگار کردووە. لە 1985-1988 پزیشکی تایبەتیی #جەلال تاڵەبانی# بووە، هەروەها باوکی هێرش، کۆمانج و خوالێخۆشبوو ڕەوەز بووە، کە ئەوانیش پێشمەرگە بوون. [1]