بزووتنەوەی شین فین کە بزووتنەوەیەکی سیاسیی کاریگەرە لە ئێرلەندا بە پەیام پشتگیری لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆی لە پڕۆسەی چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا بە پێویست زانی.
جێری ئادەمس کە لە ساڵی 1983 و 2018 لە سەرۆکی پارتی سەرۆکی بزووتنەوەی شین فین بووە، هەروەها سەرۆکی ئێستای بزووتنەوەکە دیکلان کێڕنی پەیامی پشتگییریان لە پڕۆسەی چارەسەری کرد کە بە بانگەوازییە مێژووییەکەی 27ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.
=KTML_Bold=پەیامەکەی جێری ئادەمس بەم شێوەیە:=KTML_End=
سڵاو هەڤاڵان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ماوەیەکی درێژە لە مافە بنەڕەتییە مرۆڤایەتییەکان بێبەش بوون و نەتەوەکان ناتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سەرۆکی
پەکەکەپەکەکە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە لە 27ی شوباتدا کردی، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو. شین فین پشتگیری دەکات لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورک-کورد لەسەر بنەمای دیالۆگ، شکۆداری، دادپەروەری و یەکسانی.
=KTML_Bold=پەیامەکەی دیکلان کێرنی بەم شێوەیە:=KTML_End=
من دیکلان کێرنی سەرۆکی نیشتمانی شین فین، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشم لەگەڵ سەرکردەکانی دیکە واژۆ کردووە کە پشتیوانی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن بۆ ئاشتی، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی تورکیا و نوێنەرانی سیاسی دیکەی کورد دا، پێویستە هەموو لایەنەکانی دیکە لەخۆ بگرێت، دیالۆگ بە بنەما بگیرێت. ڕای شین فین پێش هەمووشێک ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالانە لە زینداندا؛ ئازادی وی بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی سیاسی زۆر گرنگە. هاوکات درێژە بە پشتیوانییەکانمان دەدەین بۆ هەوڵدانی ئاشتییانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. داوا دەکەین دەوڵەتی ئیسرائیل کۆتایی بە ستەمەکانی لەسەر گەلی فەلەستین بهێنێت. [1]