کڵێسا یان دێری مارمەتی- #ئەلقوش#
دەکەوێتە سەر چیای ئەلعەلفەف یان مەقبال لە نزیک شاری #موسڵ#ی باکووری ئێراق و یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە سەرەکییەکان، ئەم کڵێسایە، لە کۆتاییەکانی سەدەی 4ی زاینی، بە هاوکاری سەنحاریبی پاشا لەلایەن قەشە مار مات بنیاتنراوە، شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەبەنەکان لەخۆدەگرێت ، کە بە دیوارێکی گەورە دەورەدراوە، دێری (مارمەتی) لە ساڵی 363 زایینی درووستکراوە کە تەمەنی دەبێتە 1655 ساڵ .
لە سەر چیایەک درووستکراوە کە پرە لە دیمەنی سەیر و سەمەرە و چێژێکی زۆر بە گەشتیارانی دەبەخشێت، شوێنی مارمەتی، دەورە دراوە بە شارێکی وێرانبووی زۆر کۆن کە پڕە لە ئەشکەوت و کانی و ئاو، زۆربەی قەشە هەرە گەورەکانی موسڵی پێش سەدان ساڵ لەم دێرەدا نێژراون کە هێشتا گۆڕەکانیان ماون.[1]