لە سووریا چەند شوێنەواری مێژوویی کوردانی ئێزدی دۆزرایەوە.
لە کاتی گەڕان بەدوایان شوێنەوارە مێژووییەکاندا لە شاری حەمای سووریا، چەند پاشماوەیەکی مێژووی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی سووریا، لە کاتی گەڕانی تیمێکی تایبەت لە پاشماوە مێژووییەکان، لە یەکێک لە ناوچەکانی سەربە پارێزگای حەمای سووریا، چەند پارچەیەکەیەکی مێژوویی تایبەت ئە ئایینی ئێزدییەکانیان دۆزیەوەتەوە.
زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن یەکێک لەو پارچە مێژووییانەی دۆزیویانەتەوە بریتییە لە وێنەی تاوسێک کە لەسەر تاشە بەرێک نەخشێنراوە، کە تاوس ھێمای پیرۆزییە لە ئایینی کوردانی ئێزدی و چەند نووسینێکیش بە شێوەزاری ئێزدیی کۆن لەسەر پاشماوە مێژووییەکان نووسراوە.
باسیشیان لەوە کردووە کەوا وێکچوونێک ھەیە لەنێوان ئەو ھێمایانەی کە لەسەر پاشماوەکان ھەیە لەگەڵ ھێما و نیشانەکانی لەسەر پەرستگەی لالش ھەیە، بۆیە بە بۆچوونی ئەوان ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کەوا سەردەمانێک ئێزدییەکان لەو ناوچەیەش ژیاون.[1]