شوێنەواری کۆنترین چێشتخانە لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە
لە میانی پڕۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف سەربە پارێزگای #بەدلیس# لە باکووری کوردستان، شوێنەواری چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەت دۆزرانەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ بەرلە ئێستا. قەڵای کەف لە سەردەمی دەوڵەتی ئورارتوو، لە دامێنی چیای سوبحان لە بەدلیس درووستکراوە.[1]