دۆزینەوەی کوپەیەکی قەبارە گەورەی سەردەمی ساسانی لە ناوچەی #شارباژێڕ# لە ڕۆژی 04-05-2023. دۆزراوەتەوە، ئەم جۆرە کوپە گەورانە لە زۆرناوچەی کوردستان دۆزراونەتەوە و زیاتر بۆ خواردن و خواردنەوە هەڵگرتن بەکار هاتوون، هەندێکیشیان ئێسک و پروسکی تێدایە وەک گۆر بەکار هاتوون، شوێنەوارناسان توانیان بەشێوەیەکی زانستی بیبەن بۆ مۆزەخانەی #سلێمانی#.[1]