گردی قلرخ
گردی قلرخ ئەو پێگەیەی وەک شوێنێکی تایبەت بە ڕستن و چنین بەکارهاتووە، تیمی هاوبەشی زانکۆی (فڕانگفۆڕد) و (ئێرلانگند)ی ئەڵمانی بەهاوبەشی و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری #سلێمانی#، دەستیان بەکار هەڵکۆڵینەکانیان کردەوە لە هەر دوو (گردى شوێنەوارى قلرخ لە شارۆچکەی #سەیدسادق#) و گردى شوێنەوارى (کاژاو لەناو گوندى #بێستانسوور#ى سەربە شارەدێى #عەربەت#) لە ساڵى 2023.
گردێکی تاڕادەیەک قووچەکی بەرزە، بە جۆرێک بەرزییەکەی نزیکەی (26 مەترە)، خودى گردەکەیش لەڕووى جوگرافییەوە کەوتووەتە باشووری شاروچکەی سەیدسادق لە ناوچەی #شارەزوور#، کە دەکەوێتە لێواری ڕۆژاوای چیای زاگرۆس، بە دووری نزیکەی (40کم) لە باشووری شاری سلێمانییەوە.
ساڵی (2023)لەم گردەدا وەرزی سییەمی کارکردن بوو، بەگشتی سەردەمە مێژووییەکانى بریتین لە (چاخەکانی کۆتاییەکانی بڕۆنزی و ئاسن) کە گردەکەدایە.
ئەو سەردەمە مێژووییانەی لەم ساڵدا دۆزراونەتەوە چینەکانی (ئیسلامی، ساسانی، ئەشکانی، لە بەشی باشووری تاسەردەمی ئاشورى)، پاشماوەی تیێدا دۆزراوەتەوە.
کۆمەڵێک پارچە و کەلوپەلی شوێنەواری دۆزرانەوە، کە بەشێوەى گشتی بریتیبوون لە ( گۆزەی گڵینی قەبارە و شێوەى جیاواز بەتایبەت سەردەمی ئیسلامی و ساسانی و ئەشکانی، هەروەها چەند پارچەیکی کانزای وەک دەرزی و سەرەتیر وئەڵقەی کانزای، هەروەها کۆمەڵێکی زۆر بەردی قورسای کە لە کاری چنین و ڕستندا بەکارهاتوون، و چەندین پارچەی دیکە.
هەوەها یەکێک لەو خاڵە گرنگانەى تیمەکە و بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى بەپێی بەڵگە دۆزراوەکان لە ئەم گردە دواى لێکۆڵینەوەکان پێیگەیشتووە کە لە سەردەمی ساسانییدا ئەم پێگەیە وەک کارگەیەک یاخود شوێنێکی تایبەتیی ڕستن و چنین بەکارهاتووە.[1]