قەڵای خورماڵ
قەڵای خورماڵ، کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی #خورماڵ# مێژووی درووستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکمڕانی ساسانییەکان و بەپێی ئەوەی لەو سەردەمە کەوتووەتە سەر سنووری عوسمانییەکان و سەفەوییەکان، ڕۆڵی هەبووە لە یەکلایی کردنەوەی زۆرێک لە شەڕە مێژووییەکانی نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا ڕۆڵێکی کاریگەریی بینیوە، بەڵام لە ئێستادا خەریکە بەتەواوەتی بەرەو لەناوچوون دەچێت، قەڵای خورماڵ لە ڕووی مێژووییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ نەتەوەی کورد، چونکە بەدرێژایی مێژوو یەکێک بووە لەو قەڵایانەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ سەدە بووەتە پاڵپشتییەکی سەرەکی بۆ دامەزرانی میرنشینە کوردییەکان و شۆڕشە جیاوازەکانی گەلەکەمان، بەتایبەت میرنیشنی ئەردەڵان بۆ درێژەدان بەدەستەڵاتەکەی بەتەواوەتی پشتی بە قەڵای خورماڵ و #زەڵم# بەستبوو، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە زۆرێک لە پەیماننامەکانی نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا ناوی قەڵای خورماڵ هاتووە. [1]