منارەی داقوق، لە سنووری شاری #کەرکووک#ە، یەکێکە لە منارە مێژووییەکانی شارستانییەتی ئیسلامی لە ئێراق، هاوسەردەمە لەگەڵ هەردوو منارەی حەدبا لە شاری #موسڵ# و منارەی شێخی چۆڵی-#منارەی چۆلی# لە #هەولێر#ی پایتەخت، لە سەردەمی سوڵتان موزەفەردین کەوکەبری درووستکراوە، کاتی خۆی بەرزی منارەکە 30م بووە، بەڵام بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو و زۆری تەمەنییەوە و ئێستا بەرزی 23م ماوەتەوە و شوێنەواری ڕووخان بە لووتکەکەیەوە دیارە، منارەکە لە خشت درووستکراوە و نەخشوزەخرەفەی هەندەستی لەسەر درووستکراوە، بە شێوەیەکی زۆر ورد و هونەریانە و لە بنکەکەیدا شێوەیەکی هەشت لای هەیە و بەشی سەرەوەی منارەکەش لوولەییە. [1]