شارۆچکەی #شارباژێڕ# دەکەوێتە ناو ناوچە دەرپەڕیوەکان (منطقة االندفاع)، کە چیا بەرزەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لەو ناوچانە گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سرووشتیانە وایان کردووە، ناوچەی شارباژێڕ سیمای شاخاوی هەبێت، تەنانەت چەند زنجیرە چیایەک بوونەتە هۆی جیاکردنەوەی ئەم ناوچەیە لە واڵتی ئێران و شارۆچکە و شارەدێکانی تری #سلێمانی#. لەگەڵ ئەوەیشدا ڕووبەرێکی زۆری
لە دەشت و گرد و دۆڵ و بان هەیە، بەتایبەت بانی #چوارتا# و دەشتی شارباژێڕ.
بانی چوارتا دەکەوێتە نێوان دۆڵی (سیوەیل و گوندی قەڵاچوالان)، بچووکترین بانی ناوچەکەیە.
دەشتی شارباژێڕیش لە گوندی #نۆدێ# و دەست پێدەکات تا دامێنی چیای #سەرسیر# لە پشتی چوارتا.
لەلایەکی ترەوە چیاکانی #گۆیژە# و #ئەزمەڕ# و قولەڕەش و #قەیوان# سنووریەتی و تا گوندەکانی #مۆکەبە# و دووچۆمان و #کونەماسی# درێژ دەبێتەوە، ئەم دەشتە بە ئاوی هەردوو
چەمی #قەڵاچوالان# و #سیوەیل# ئاو دەدرێت، بووەتە هۆی کۆبوونەوەی ژماریەکی زۆری دانیشتووان،
هەر بۆیە شارباژێڕ بە پێی سرووشتی بەرز و نزمی دەکرێت بە دوو بەشەوە: شارباژێڕی سەخت، شارباژێڕی تەخت.
• شارباژێڕی سەخت: ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنووری شارەدێی (سیوەیل، #زەلان#، #گاپیڵۆن#) دەگرێتەوە. زۆربەی شارەزایانی جوگرافی ئەم ناوچەیەیان بە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە ئاڵۆزەکان داناوە، بۆیە دابەشبوونی دانیشتووانیش تیایدا بەشێوەی بڵاوە، هۆکارەکەشی کەمی ڕووبەری تەختە بۆ کشتوکاڵ کردن. دانیشتووانی شارباژێڕی سەخت ئەم سیفەتەیان بۆ ناوچەکە بە دوو واتا لێکدەدەنەوە:
یەکەم/ زۆری شاخ و چیا و دۆڵ کە بووەتە هۆی سەختی هاتوچۆکردن.
دووەم/ ئەم ناوچەیە لە وەرزی زستاندا بەفری زۆری لێ دەبارێت، بەو هۆیەوە ژیان تێیدا سەخت دەبێت.
• شارباژێڕی تەخت: دەشت و زەویە نزمەکانی سنووری مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێی سیتەک دەگرێتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر گوند دەکەوێتە ناویەوە. ناوچەیەکی گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کردن، هاتوچۆ و چالاکییە مرۆییەکان تیایدا ئاسانە. [1]
پەرتووکی: #هەگبەی شارباژێڕ#
نووسینی: #شاهۆ غەفور حسێن#