کۆمیتەی تەڤگەری کەلتوور و هونەری (تەڤ-چاند) هونەرمەندی شۆڕشگێڕ مزگین (غوربەت ئایدن)ی لە 33هەمین ساڵیادی شەهید بوونییدا یادکردەوە.
کۆمیتەی تەڤ-چاند ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە 33 هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی ئەفسانەیی، هونەرمەندی شۆڕشگێڕی مەزن مزگین (غوربەت ئایدن) بە شانازییەکی مەزنەوە پێشوازی لێ دەکەن و گوترا: لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی مەزنی نیو سەدەی شۆڕشی ئازادی کوردستاندا کە بە پێشانگەیەتی پەکەکە بەڕێوەچوو، هەموو ڕۆژێکی کردە ڕۆژانی قارەمانێتی و مانگی ئایار لە دەنیز گەزمیشەکان تاوەکوو حەقی قەرار، لە محەمەد قەرە سونگور تاوەکوو قاسم ئەنگین گەواهیدەری شەهید بوونی هەزاران قارەمان بوو. لە هەمانکاتدا #11-05-1992# هونەرمەندی شۆڕشگێڕی مەزن و فەرماندەی ژنمان هاوڕێ مزگین لە کاتی فەرماندەیی هەرێمی گارزانی دەکرد، لە تەتوان شەهید بوو.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
بە ناوی تەڤگەری کەلتوور و هونەر هەوڵدەدەین ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدانی کەلتوور و هونەر یادبکەینەوە و شایەنی یادکردنەوەی شەهیدان بین. 11ی ئایار ڕۆژی شەهیدانی کەلتوور و هونەری ئەمساڵ بە پڕۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆوە کە دەستی پێ کرد پێشوازی لێ دەکەین، تێکۆشانی نیو سەدەمان گەیشتۆتە ئاستێکی کۆمەڵایەتی و گەردوونی و دەستکەوتەکانی ئێستا بۆ هەمیشە بە زیندووەیی دەهێڵێتەوە. بێگومان لە ئافڕاندنی ئەم سەردەمەدا ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانمان و گەلەکەمان خاوەنی ڕۆڵی سەرەکین.
هاوڕێ مزگین لە دەستپێکی تەڤگەرەکەماندا بە کەسێتی شۆڕشگێڕی و تێکۆشەری هەم کەسێتی هونەرمەندی بێ دوو دڵی ڕیز پێشەوەی گرت و لە مێژووی تێکۆشانماندا مۆرکی خۆی لە هەنگاوی سەرەتادا نا. کاتێک پێویستیمان پێی هەبوایە بە هونەرەکەی، بە کەسێتی، هەڵوێستی و چەکەکەی لە ڕیزی پێشەوەدا تێکۆشانی دەکرد. کاتێک پێویستی کرد لە ئەوروپا، لە چیاکانی کوردستان و لەنێو گەلدا بە کەسێتی شۆڕشگێڕی کەوتە نێو پراکتیکەوە.
لە ساڵی 1980دا لەگەڵ شەهید بوونی هێژامان هۆزان سەفکان لە ئەوروپا بەشداری دامەزراندنی گرووپی هونەری و کۆما بەرخۆدان بوو، بناغەی کارەکانی تەڤ-چاندی پێدرا. بوو بە کەسێتییەک لەلایەن هەموو کەسێکەوە خۆشدەویسترا. لە دوای شەهید بوونی گەلەکەمان هاوڕێ مزگینی لە باوەشگرت و ناوی منداڵەکانیان نا مزگین. بە هەزاران مرۆڤ بە دەنگ و شۆڕشگێڕی پەیوەست بوون، هێڵ بە هێڵ بەشداری ڕیزەکانی ئازادی بوون و تێکۆشانمان گەیاندە ئەم ئاستە.
بەم بۆنەیەوە 11ی ئایار لەسەر ئەم بنەمایە پێشوازی لێ دەکەین، لە شەهیدی دەستپێکی کەلتوور و هونەر، شۆڕشگێڕ عەلی دۆغان تاوەکوو دەلیل دۆغان، عەلی تەمەل، هۆزان سەفکان، هۆزان چیا، هۆزان سەرحەد، یەکتا هەرەکۆڵ، هیوا شانۆکار، هەروەها هونەرمەندی هێژا باوکی تەیار کە لە سەرەتایی 2025 لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، هەروەها شەهیدی مانگی ئایار سری سوورەیا ئۆندەر، هەموو شەهیدانمان بە منەتداری یاددەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە شایەنی یادکردنەوەی ئەوان بین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=