ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیم سونگور
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 1953
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #11-04-2025#
شوێنی لەدایکبوون: وان
شوێنی کۆچی دوایی: مێرسین
$ژیاننامە$
شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، ئیبراهیم سۆنگوڕ، ساڵانێک بەڕێوەبەری پارتە سیاسییە کانی کوردی کردووە، بەهۆی ڕاوەستانی دڵییەوە لە شاری مێرسین کۆچی دوایی کرد.
سونگۆڕ لە ساڵی 1953لە گوندی مەزرا شێخان لە ناوچەی مێکسی شاری وان لەدایکبووە، لە فاکەڵتی ئیلاهیاتی زانکۆی مەڕمەڕە خوێندنی تەواو کردووە.
سونگور دواتر وەک فەرمانبەر لە چەند دامودەزگادا کاری کرد و پاشان خانەنشین بوو. لە بواری وەرگێڕانی کوردیدا لە وەرگێڕانی قورئان دەستی بە کارەکانی کردووە.
سۆنگور چەندین پەرتووکی قەدەغە کراون، خاوەنی دەیان هۆنراوە و پەرتووکی لێکۆڵینەوەیە.
سونگور ژیاننامەی سەڵاحەدین ئەیوبی و خان محەمەد و ئێحسان نووری پاشای نووسیوە، لە بواری سیاسییەوە لە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە)، پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و دواجاریش لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم)دا درێژەی بە چالاکییە سیاسییەکانی داوە.
بەهۆی ڕاوەستانی دڵییەوە لە ڕێکەوتی 11-04-2025 شاری مێرسین کۆچی دوایی کرد. [1]