ناو: نیشتمان
نازناو: نازەنین
ناوی باوک: سەلیم محەمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ژنە ڕاگەیاندکار و شێوەکارێکی شاری هەولێرە، لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لە ساڵی 1993 بووە بە بێژەری ڕادیۆی ئازادی، لە شارەکانی هەولێر و #ڕواندز#, ئامادەکاری بەرنامەی منداڵان و دەنگی ئافرەتان بووە، ماوەی 11 ساڵ، لە ڕاگەیاندنی #حیزبی شیوعی کوردستان#، کاری کردووە، کارمەندی تەندرووستییە.
لە ڕێکەوتی #21-03-2025#، لە شاری فریبۆرگی ئەڵمانیا یەکەمین پێشانگەی شێوەکاری خۆی کردووەتەوە، بە ناونیشانی (ژنە ئەفسوناوییەکان کورد)، کە ماوەی مانگێک پێشانگەکە بەردەوام دەبێت. [1]