تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە دوا یاری خۆی لە قۆناغی دووەم و کۆتا قۆناغی پاڵەوانییەتیی پلە نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق ئەنجام دا و توانیان لەگەڵ خاوەن نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە یارییەکەیان بە یەکسان بوون بە کۆتا بهێنن.
نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #22-02-2025# و لەنێو هۆڵی هۆتیل ئەنتەر لە شاری #بەغدا# ی پایتەختی ئێراق جەولەی 13 و دوا جەولەی یارییەکانی پاڵەوانییەتیی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب ئەنجام دران.
تێیدا و تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە پاڵپشت بە یاریزانانی نێو یانەکەی کە خۆی لە یانزە یاریزانی کوردی ئاست پیشەگەر دەبینێوە لە بەرانبەر یانەی (ئیتیساڵات)ی خاوەن نازناوی پاڵەوانێتییەکە یارییان کردوو دوای ڕکابەرییەکی بەهێز دواجار پێشمەرگەکان توانیان بە یەکسان بوون لە بەرانبەر پیشەگەرانی دەرەکی یانەی ئیتیساڵات یارییەکەیان بە کۆتا بهێنن بە ئەنجامی 3 بە 3 یاری.
ئەمە و بەو ئەنجامەشیان تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە پلەی سێیەمیان بەدەست هێنا دوای کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە 13 یاریدا.
جێگەی باسە یانەی ئیتیسالات بە 25 خاڵ یەکەم و کارەبا بە 22 خاڵ دووەم بوون و دوای کۆتاهاتنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەش جامی میدالیاکان بەسەر تیمە سەرکەوتووەکان دابەش کران.[1]