تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە توانی سەرکەوتنەکانی درێژە پێ بدات و دوو بردنەوەی دیکەی بەدەست هێنا.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق و لە جەولەکانی یانزە و دوانزەی خولەکە، تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر یانەکانی مەلیک و (القیسارە) یاری کرد.
لە جەولەی 11 دا شەتڕەنج زانە پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 3,5 بەرانبەر بە 2,5 سەرکەوتنیان لە بەرانبەر #یانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیک# بەدەست هێنا و هەروەک لە جەولەی 12ی یارییەکان یانەی (القیسارە) یان تووشی شکست کرد دوای ئەوەی بە ئەنجامی 5-1 براوە بوون.
ئەمە و بەو سەرکەوتنانەشیان تیمەکەی پێشمەرگە توانیان کۆی خاڵەکانیان بکەنە 20 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لەنێو چواردە یانە مانەوە.[1]