بڕیارە یارییەکانی جەولەی شەشەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لە ڕۆژانی (22 و 23-02-2025) بەڕێوەبچێت و لەو جەولەیەدا، تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لەنێو هۆڵ و هاندەرانی میوانداری لە تیمی بالەی یانەی دەغارە دەکات.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە #23-02-2025# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت و پێشمەرگەکان هەوڵی بردنەوە و دەست خستنی خاڵەکانی ئەو یارییە دەدەن.
=KTML_Bold=بۆ بینینی خشتە و تەواوی یارییەکانی جەولەی شەشەم بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.=KTML_End=[1]