لەنێو هۆڵی هۆتێل ئەنتەری شاری #بەغدا# یارییەکانی قۆناغی دووەم و کۆتایی پاڵەوانییەتیی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 14 یانە بەردەوامە.
پاش نیوەڕۆ و سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #20-02-2025# و لە یارییەکانی جەولەکانی نۆیەم و دەیەم پێشمەرگەکان وەک هەمیشە درێژەیان بە سەرکەوتنەکانیان داو توانیان لە یانەکانی (الفکر و عمال) بەرنەوە.
ئەمە و بەو ئەنجامانەشیان تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە توانیان پارێزگاری لە ڕیزبەندی یانەکە بکەن و لە پلەی سێیەم بمێنەوە لەگەڵ ئەوەی سێ یاری یان ماوە.
سەبارەت بەو ئەنجامانەیان #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لە کۆی 14 یانە 12 یانە بە یاریزانانی پیشەگەر پێکهاتەکانیان بەهێز کردووە جگەلە یانەکانی پێشمەرگە و (عمال).
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێدا کە خۆشبەختانە تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بەربەستە بەهێزەکان دەبڕن و توانیویانە بە ئاستێکی بەرز بە یاریزانانی یانەکە و شاری سلێمانی لە ڕکابەری بەردەوامدابن.
ئەسعەد ئەوەشی وت کە لە جەولەی نۆیەم لە بەرانبەر یانەی (الفکر) بە ئەنجامی 3,5 خاڵ براوە بوون و هەروەک لە یانەی (عمال) یشیان بە ئەنجامی 4-2 بردۆتەوە.
سەبارەت بە ڕیزبەندی یانەکان ئیسماعیل وتی یانەی (ئیتیصالات) بە 20 خاڵ یەکەمە و کارەبا 17 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێن و یانەکەشمان بە 16 خاڵ سێیەمن.
=KTML_Bold=ڕیزبەندی یانەکان لە پلەکانی یەکەم تا حەوتەم بەم شێوەیەیە=KTML_End=:
ئیتصالات 20 خاڵ
کارەبا 17 خاڵ
پێشمەرگە 16 خاڵ
خانزاد 13 خاڵ
مەلیک 12 خاڵ
قادسیە 11 خاڵ
برایەتی 10 خاڵ
[1]