لە شاری #کەرکووک# کۆبوونەوەی دەستەی گشتی یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق ئەنجام درا.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #14-02-2025# و لەنێو هۆڵی بۆنەکان لە شاری کەرکووک کۆبوونەوەی دەستەی گشتی یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق ڕێکخرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی وەرزی ڕابردووی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق پەسەند کرا و هەروەک بەرنامەی چالاکییەکانی وەرزی نوێ ئاشکرا کران، وەک نەریتی ساڵانەی یەکێتییەکەش قەڵغانی ڕێزلێنان و سەرکەوتنەکان بە یانە و ڕاهێنەر و یاریزانانی خاوەن دەستکەوتەکان بەخشرا لەنێویاندا قەڵغانی سەرکەوتنەکان لەسەر ئاستی کچان بۆ سێ پاڵەوانییەتیی وەرزی ڕابردوو پێشکەش بە یانەی پێشمەرگە کرا.
ئەمە و قەڵغانی (موتمیز) بەخشرایە #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر لە یانەی پێشمەرگە کە توانی لە ماوەی چالاکییەکانی وەرزی ڕابردوو جگەلە بەدەستهێنانی نازناوەکان وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق کارا کارەکانی سەرکەوتووانە ڕاپەڕێنێت.
وە لەسەر ئاستی یاریزانان، هەریەک لە (#نەورۆز ئەحمەد# و بەنین ئەحمەد) یاریزانانی یارییەکانی سێ باز و حەوتی (سوباعی) توانیان ببنە خاوەن قەڵغانی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق کە باشترین بوون لە وەرزی ڕابردوودا و ژمارەی پێوانەییان شکاندووە لەسەر ئاستی پێشکەوتوان.
سەبارەت بەو ئەنجام و دەست کەوتەشیان نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیمەکەمان لە لوتکەی سەرکەوتنەکان دەمێنێتەوە و ڕابردوومان زێڕینە لە بەدەستهێنانی نازناو و دەست کەوتەکان.
ئەکرەم ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە وەرزی نوێدا کارەکانیان جیاواز دەبێت و پلانەکان گرنگیدان دەبێت بە ئاستە تەمەنییەکان و لە پاڵەوانێتییەکانی ئێراقیشدا لەسەر ئاستی تاک بەشدار دەبن کە دەبێتە بنەما بۆ درووست بوونی چەندین پاڵەوان لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان دا. [1]