ناو: سڵێمان
ناوی باوک: حسێن حاجی عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-10-1979#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دێلزیان# سەربە شارەدێی #دیانا#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #سپیارا#، شارەدێی دیانا، #سۆران#
$ژیاننامە$
سڵێمان حسێن حاجی عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1952 لە گوندی دێلزیان سەربە شارەدێی دیانای پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە سنووری لێژنە ناوچەی #ڕواندز#ی سەربە لقی 2 و پلەی سەرپەلی پێ دەدرێت و بەشداری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قوتابییان و لاوان دەکات، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و گەلی عەلی بەگ کردووە.
لە ساڵی (1974-1976) لەگەڵ دوو هەڤاڵی لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە دەستگیر دەکرێت و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، دواتر بەهۆی لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت و دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە دەکات.
لە 10-10-1979 لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعسەوە لە گوندی سپیارا لە خواکۆرک شەهید دەکرێت. [1]