ئەسپێک کۆپانەکەی لە کا بێت، باشتر بەرگەی سەرما دەگرێت.
کۆپان: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، کا دەکرێتە ناواخنەکەی، لەسەر پشتی باربەر دادەنرێت و باری لەسەر دەبەسترێت (فەرهەنگی خاڵ)، گەر کۆپانی ئەسپ کای تێدابێت، زستان سەرمای نابێت. مەبەست لەوەیە گەر کەسێک جلوبەرگ و پیتاکی باشی هەبێت، خەمی سەرما و سۆڵەی زستانی نییە، یان کەسێک قایمکاربێت و پێداوسیتی ژیانی زۆر بێت، خەمی گرانی و نەبوونی نییە. [1]