ئاوێنە ئەگرن بە دەمییەوە.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا قسە دەرپەڕێنێت، کورد بەو کەسانە دەڵێت: قسە تڕن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو کەسانە لە کاتی قسەکردندا ئاگادار بکەنەوە لەوەی چی دەڵێن، بۆ ئەوەی بە ئاگاییەوە قسەبکەن و هەڵەنەکەن، چونکە لەسەر هەر هەڵەیەک دەبێت باجەکەی بدەن. [1]