هۆشیار قەت بە داوەوە نابێت.
هۆشیار: کەسی بەهۆش و گۆش. داو: جۆرێک تەڵەیە ڕاوچییەکان بۆ گرتنی نێچیر بەکاری دێنن (فەرهەنگی خاڵ)، کەسە هۆشیارەکان بەوە لە نەزانەکان جیادەکرێنەوە کە فێڵیان لێناکرێت، مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا کەسی هۆشمەند هەرگیز ناکەوێتە داوی کەسی فێڵبازەوە. [1]