پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,071
وێنە 106,578
پەرتوک PDF 19,269
فایلێن پەیوەندیدار 97,151
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە یادی 42 ساڵەی خۆپیشاندانەکانی شاری هەولێر
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی مەحمود محەمەد

عەلی مەحمود محەمەد
#عەلی مەحمود محەمەد#
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم، ئەمە کوورتە یاداوەرییەکە لە بەشەکەی لای خۆمەوە، سەدانی دیکەش چ تاک و چ گرووپ هەوڵی دیکەیان داوە و یادگاری و یاداشتی لەم چەشنەیان لایە، هەمووشیان ئامادە بوون لەو ڕۆژگارە گیانی خۆیان بەخت بکەن، ئەوێ ڕۆژێ ڕوو لە بەغداکردن عەیبەیەکی تا مردن بوو، تەنانەت مانمان گرت لە دژی لەبەر کردنی بەرگی جەیشی شەعبی لە دوا مانگەکانی خوێندن، ڕەنجی هەموو شانزە ساڵی قوتایبەتییمان بە بادا دا.
لێ جیاوازییەکە ئەوە ناگۆڕێت خۆپیشاندانەکان ئەێ ڕۆژێش نەخشە داڕێژراوی پێشتر نەبوو، بەڵکە سەرەتا هەوڵێکی بە کۆمەڵی قوتابییانی هەردوو کۆلێجی ئەندازیاری و کۆلێجی زانستی چەند کۆلێژێکی دی بوو کە ڕۆژی دواتر هەموو کۆلێجەکان و بەشێک لە قوتابییانی شاری هەولێرەشی گرتەوە، دیارە لە هەموو بزووتنەوە و هەوڵێک کۆمەڵێک خەڵک پەیدا دەبن هەلپەرستانە دەیانەوێت کارەکان بەناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن، ئێمە خۆمان لەوە بەدور دەگرین، لە ناوجەرگەی ڕووداوەکان و مەترسییەکانین لێ خاوەندی نین، بەڵکە بەشێکی بچووکین لە کۆی هەوڵەکان، قەبوڵیشمان نییە ئاڕاستەکان و ڕاستییەکان لە پشکەکەی ئێمە بشێوێنرێت، کەسیش خۆی بکاتە خاوەندی هەوڵەکانمان، کەسانێک بڵێن هەر خۆمان بووین، کەچی درەنگ و دەستبەتاڵی هاتبێتن و زووش ڕۆیشتبێتن بەرهەمیشیان نەبووبێت.
ڕۆژی 02-05-1982، کاتژمێر 9ی بەیانی، سیروان مەحمود قوتابی پۆلی دووی کیمیا لە شاری سلێمانی گەڕابوەوە، چونکە 1ی ئایار پشو بوو، لە سلێمانییەوە نەهاتبوونەوە بۆ دەوامی زانکۆ، لەسەر دەرگای کافتریاکە ڕاوەستا بوو، منیش لە دەرەوە و لە بەرانبەری، بە فسکەفسکی سیاسیانەی ئەو کاتەوە، وەلێ کەمێک بەرزتر و بە لەخۆبایی بوونی نەترسانەوە، چونکە خۆپیشاندانەکان قەڵادزێ و سلێمانی و شار و شارۆچکەکان دیکە کەمێک ورەی زیاتری خستبووە سەر ورە بەرزەکەی ڕابردووی وتی خۆپیشاندان گەرمە لە سلێمانی و بەشداریمان کرد، بۆ لێرە دەست پێ نەکەین، چووینە ناو کافتریاکە و لەگەڵ برادەران کەوتینە گفتوگۆ یاسین حسێن، لوقمان سدیق، عوسمان غەریب، حیکمەت حەکیم، سەباحە سوور، نیشتمان، سەردار و .... بە گرووپ و تاکتاک، هەندێکمان پەیوەندی ڕێکخراوەییمان لەگەڵ یەکتردا هەبوو، پەیوەندی ڕێکخراوەیی ئەوکات پەیوەندییە کەسایەتییەکانی تا ئاستی خۆشەویستی دوو عاشق بەرز دەکردەوە چونکە ژیان و مردنی ئەوکەسانە پێکەوە دەبەسترایەوە، زۆریشمان لە ڕێکخستنەکان ئەو ڕۆژگارە پلەی باڵامان هەبوو لەچاو پلەبەندی ئەو کاتە هەرچەندە من لە ناوەوە بەرەو ڕووخان دەچوم لە ڕوی ڕێکخراوەییەوە لەو ڕۆژگارە، چەپی ڕادیکاڵ هێواشهێواش گەرای لەناو بیر و هزرم دادەنا، ساڵی پێشتر کاتێک بەعسییەکان هاتن بۆ پۆلەکەمان تەتەوعمان پێبکەن بۆ هەڵگرتنی چەک، بینیم چۆن قوتابییانی کوردی پۆلەکە هەموو زۆر ئازایانە بە کۆمەڵ بەرەو ڕووی بوونەوە، بەڕاستی بە ئازایەتیان غیرەتیان دەدا بە مرۆڤ، سانا نەبوو لە ساڵی 1981دا، ڕاستەوخۆ لە بەرانبەر بەعسییەکان بە هێڵی خۆت بۆیان بنووسیت لا أرغب ان اتطوع ل ادافع عن أرض العراق و شعبە، ئەو ڕستەیە ئەوکات مل پەڕانی لەسەر بوو، بۆیە متمانەم بە قوتابییانی پۆلەکەمان هەبوو، دواتریش هەمان هەڵوێستی پێشانگەنەیان لە هەمبەر مانگرتنی قوتابییان لە ڕەتکردنەوەی جەیشی شەعبی هەبوو ساڵی 1983 و 1984دا، هەردوو بزووتنەوەکە لەناو قوتابییان بەشێوەی خۆڕسکیانە سەری هەڵدا هەرچەندە ڕێکخستنەکانی حیزبەکان لەناو ڕیزی قوتابییاندا بە هێز بوون بەتایبەت ینک، من و لوقمان و سیروان، ئەو ڕۆژانە زۆر جار لەناو بەرازیلیەکەی کۆبوونەوەی حیزبیمان دەکرد و شەوانیش گەلەک جاران لەناو تاریکە ئەنگوستەچاوەکەی شاری هەولێر لە کۆڵانە تاریک و تەسکەکانی تەعجیل و دەوروبەری دەستمان بە چالاکی دەکرد.
دوا نیوەڕۆژی 2ی ئایار، نزیک کاتژمێر 1ی دوا نیوەڕۆ، وا لە پۆل دانیشتووینە و مامۆستا کینتی هیندی وانەی کیمیای شیکاری دەڵێتەوە، لە پڕ دەنگی گولەی نزیک هات، گرووپەکەی ئێمە سەیرێک یەکترمان کرد و هەڵساین، بە دوایدا نزیک بە هەموو قوتابییە کوردەکان پۆلمان بەجێهێشت، مامۆستا و قوتابییە تورکمان و عەرەبەکان چاویان زەق ببوەوە، چوینە گۆڕەپانی کۆلێژ، لە بان تەلاری کولێژەکەوە، بۆ بۆشایی نێوان کۆلێژی زانستی و ئەندازیار کە ئەوکات ماڵ نەبوو بەشی زۆری، قوتابییە بەعسییەکان کە پێشتر چەکدار کرابوون، بە ئار بی کەی و کڵاشینکۆف ڕاستەوخۆ ڕوو لە خۆپیشاندانی قوتابییانی کۆلێژی ئەندازیاری تەقەیان دەکرد، کە ئەوان بە درووشم و ئەی ڕەقیبەوە بەرەو کۆلێژی زانستی دەهاتن، کاک حیکمەت حەکیم هەڵچوو، هاوارێکی لێوە هەڵسا، جووڵەیەکی ناڕەزایەتی کرد، کە یەکەم کاردانەوەی ڕاستەوخۆش بوو لە کۆلێژەکەی ئێمە بەرانبەر تەقەکان، کۆمەڵێک بەعسی یەکسەر پەلاماریان داو کەوتنە لێدانی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە، من و نیشتمان خۆمان دایە بانیا بۆ ئەوەی لێدانەکەی بەر نەکەوێت، چونکە زۆر بەتوندی بە کۆمەڵ بەرببوونە گیانی، نەمانتوانی لە دەستیان دەریبکەین، ئەوان زۆر بوون و چەکداریش بوون، بە لێدان بردیان، شەهید سەفا لە بن هەیوانەکەی نێوان ئیدارە و بەشی کیمیا سەدریەیەک بە بن هەنگڵییەوە ڕاوەستابوو، هەناسەیەک قووڵی هەڵکێشا، ڕوی لە من کرد وتی: غیرەتمان نییە، ڕۆژی پاشتر سەفا گیانی بەخشی و دواتر بووە هەوێنی خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی 6ی مانگی کەرکووک، من و سەفا سدیق ڕەشید پێشتر قوتابی یەک قوتابخانە و گەڕەک بوین لە کەرکووک، زۆرجاریش پێکەوە لە زانکۆوە دەگەڕاینەوە بۆ کەرکووک، ئەوە دواجار بوو بینیم.
لە هاتنی خۆپیشاندانی قوتابییانی کۆلێژی ئەندازیاری ڕو لە کۆلێژی زانست قوتابی حەمەی شێخ تاڵیب حەمە ڕاغب کە ئەوکات ڕێکخستنی حشع بوو بریندار بوو، حەمە ڕاغب بووە یەکەم برینداری خۆپیشاندانەکەی هەولێر و حیکمەتی شەهید مامۆستا حەکیمی شۆڕیجەش کە قوتابی بەشی کیمیای کۆلێژی زانستی بوو، سەر بە ڕێکخستنەکانی ینک بوو بووە یەکەم زیندانی خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1982ی هەولێر.
دوای گرژییەکەی ناو کۆلێژی زانستی گەڕاینەوە بەشی ناوخۆیی قادر بلە، من و حیکمەت لە یەک ژوور بووین لەگەڵ کۆمەڵێک برادەری دی، شەو بەشی ناوخۆیی قادر بلە بووە شوێنی کۆبوونەوەی سیاسی و خۆ ئامادە کردن بۆ خۆپیشاندانی ڕۆژی دواتر، هەر گرووپە بوو لە لایەکەوە کۆبوونەوەیان دەکرد، بڕیاردرا سبەی بەیانی لە شێخەڵا لای میوانخانەی هێمن خۆپشاندان بکرێت، نازانم کێ ئەو کات و شوێنەی دیاریکرد لە یادم نییە و ئاگاداری نیم.
ڕۆژی دواتر لە سبەی زووەوە قوتابییانی کۆلێژی کشتوکاڵ لە کەڵەک یاسین ئاغاوە گەیشتنە هەولێر، بە حەماسی بەرزەوە، لە یادم نییە چۆن من لەگەڵ ئەوان بە یەک گەیشتم و بوینە یەک گرووپ ئاراز، ڕزگار شوانی، حەمە خێروڵڵا، سەردار سۆفی،حسێن، خالە عارەب و عەلی کاکەیی و عەلی برووسک عەلی مامی و .....، کاتێک چووینە شوێنی مەبەست بەرەو ڕوی پەلاماری دڕندانەی بەعسییەکان بووینەوە، لە کۆڵانی پاسکیل فرۆشەکانەوە لە شێخەڵا خۆمان کرد بەو گەڕەکەدا، دەرگای حەوشەیەک کرابووەوە چوینە ژوورەوە بۆ سەربان، بە بان خانییەکاندا چوینە بان خانییەک دیکە لە دورتر، لەوێ ماینەوە تا ماوەیەک زۆر، کاتێک دەنگی تەقە و زیقە و زاقی نەجدە و هاتوهاوار نەما، جەلادەکانیش بەو کۆڵانانەدا کەوتبوونە ڕاوە قوتابی و ماڵانیان دەپشکنی، نزیک کاتژمێر 11 بۆ 12 قوتابییەکی کچ بە عەباوە ماڵ بە ماڵ بۆ ڕزگار کردنی قوتابییەکان دەگەڕا، لەو کۆڵانە دەرمانی کرد تا ناو بازاڕ، ئیتر بە سەلامەتی گەڕاینەوە بۆ بەشی ناوخۆیی قادر بلە، دواتر خەبەر گەیشت وتیان سەفا بریندارە، دوایی بەدەم برینەوە پاش دوو ڕۆژ گیانی بەخشی.
عەسری ڕۆژی سێیەم گرووپێک لە قوتابییان خۆپیشاندانێکی خێرامان ئەنجامدا لەسەر شەقامی باتا، دیسان بەرەو ڕوی ئەمنەکان بوینەوە، بە دەمانچەی ڕوت بە تەقە کەوتنە دوامان، بە ڕاکردن بەو کۆڵانانەدا خۆمان دەرباز کرد، جارجارەش هەواڵ دەهات لە قوتابخانەکانی هەولێر ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرا لەلایەن قوتابخانە ئامادەییەکانەوە، ئەوەش ورەیەکی بەرز بوو بۆ ئێمە.
هەر وا بەشە ناوخۆییەکان وەک سەرکرایەتی مەیدانی لێ هاتوووە، سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان وەک ئێمە لە جموجووڵدان، هەموو ورە بەرز. کار بۆ درێژەدانی خۆپیشاندانەکان دەکەن، کۆی جموجووڵ و ناڕەزایەتییەکان سەدان گەنجی ناو کۆلێژەکان و قوتابییانی شاری هەولێر بە کوڕ و کچەوە کاری بۆ دەکەن، ناڕەزایەتییەکان سەدان سەرکردەی مەیدانی هەبوو، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە پڕ ئەمینداری لقی بەعس و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین خۆیان کرد بە بەشی ناوخۆیدا لە قادر بلە بە هەڕەشەوە داوایانکرد زانکۆو بەشی ناوخۆیی بەجێی بهێڵین بگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە، ڕۆژی دواتر قوتابییان گەڕانەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی خۆیان، بەم شێوەیە کڵپەی ڕاپەڕینیان لە شاری هەولێر کوژاندەوە.
کە ئێمە گەڕاینەوە بۆ کەرکووک پێش ئەوەی بچمە ماڵەوە لە باخچەی قەڵا لامدا، ئەیوب کوێخا ڕەزای هەمیشە نەمر گەنجێکی ژیر و ئازا و لەخۆبردوی چەپی حەساری بوو لە دوای ڕاپەڕین بە نەخۆشی دڵ سەری نایەوە و کاک عەبدولخالق سدیق فەرمانبەر لە شەهیدانی کەرکووک و قەهار عەلی و هاوڕێ کرێکار و بەرەو پیریم هاتن، وتیان نیازمان هەیە لە کەرکووک خۆپیشاندان بکەین، لێرەوە بەشی دی دێتە پێشەوە کە لەسەریم نووسیوە و زۆریش باس کراوە، پێویست بە دووبارە کردنەوە ناکات، کە خۆپیشاندانە خوێناوییەکەی 6ی ئایاری شاری کەرکووکە.
لە کۆتادا داوای لێبوردن دەکەم هەر هەڵەیەک کرابێت، 42 ساڵ زۆرە بۆ زاکیرە لاوازەکانی ئێمە، هەموو وردەکارییەکان وەک خۆی وێنا بکاتەوە، لێ پێویستە وەک شانازییە یاداوەری لە زاکیرەمانا بیپارێزین.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 141 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-05-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
تایبەت ژبۆ کوردیپێدیا هاتیە نڤیساندن!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 06-05-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-05-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 06-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 141 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,071
وێنە 106,578
پەرتوک PDF 19,269
فایلێن پەیوەندیدار 97,151
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!