شرناخ، ناوچە و شارێکە کە لە باکووری کوردستان هەڵکەوتووە و ناوەندی پارێزگای شرناخە، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە زیاتر لە 70.000 کەس و سەرجەم پارێزگاکە زیاتر لە 250.000 کەس مەزەندە دەکرێت. شرناخ بە سنووری برایم خەلیلیش دەناسرێت، کە سنووری نێوان باشووری و باکووری کوردستانە.
شرناخ بە جەرگەی خەباتی چەکداری و بەرخۆدان لە باکووری کوردستان دادەنرێت، دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە ساڵی 1992 شاری شرناخی بۆمبباران کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوون و ئاوارەبوونی زیاتر لە بیست هەزار کەس لەم شارە، هەروەها ساڵی 2011 و 2016 جارێکی تر ئەم ڕژێمە فاشیستییە دەستی کرد بە جینۆساید و لە چەند گوندێکی ئەم ناوچەیە کۆمەڵکەژی ڕێکخست. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 57