图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,351
图片 106,268
书籍 19,198
相关文件 96,778
Video 1,359
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گێڕانەوە 01؛ مزراحێن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گێڕانەوە 01؛ مزراحێن

گێڕانەوە 01؛ مزراحێن
گێڕانەوە 01

=KTML_Bold=مزراحێن=KTML_End=
یەکێک لەو یاریانەی لە هەشتاکانی سەدەی بیستدا لەناو گەڕەکە میللییەکانی شاردا باو بوو، #مزراحێن# بوو، دوو جۆری هەبوو، جۆرێکیان لە دار سازدەکرا، دارتاشەکان درووستیان دەکرد، جۆرەکەی تریان کارگە لە ماددەی نایلۆن درووستی دەکرد، #مزراح# شێوەیەکی قووچەکی هەبوو، سەرێکی پان و سەرەکەی تری باریک دەبووەوە، نوکێکی ئاسنی پێوەبوو، پێی دەوترا: (تەمتەمە). هەروەها تاڵە بەنێکی لێدەپێچرا و پێی دەخولێنرایەوە پێی دەوترا: (شیپ).
مزراح بۆ ئەوەی لەکاتی خولانەوەدا دەنگێکی سەرنج ڕاکێش دەرکات، منداڵەکان قەراغی بەشی سەرەوەی مزراحەکانیان کون دەکرد، پێیان دەوت: (قۆڕقۆڕە)، هەروەها ڕۆنی قرچاویان تێدەکرد، لەکاتی خولانەوەدا قۆڕەی دەهات.
مزراحێن وەک هەموو یارییەک لەناو منداڵاندا یاسا و ڕێسای خۆی هەبوو، منداڵان بەم شێوەیە یارییان دەکرد:
مزراحێکیان لەناو ڕاستدا دادەنا، پێیان دەوت: (کۆلکە)، سێ چوار منداڵیش بۆ خۆنواندن مزراحیان بەسەردا دادەکوتی و دەیان خولانەوە، جۆرێک داکوتین هەبوو پێیان دەوت: چەپوخانی، شێوازی گرتنی مزراحەکە و خولانەوەی هونەرێکی جوانی تێدابوو، هەموو منداڵێک نەی دەزانی.
هەر منداڵێک مزراحەکەی بەسەر کۆلکەدا دابکوتیایە، دەبوو مزراحەکە لەنێوانی هەردوو پەنجەی دۆشاومژە و زەرنەقوتەوە بخاتە سەر بەری دەستی و بگاتەوە سەر کۆلکە. ئەگەر دوو مزراحی دوو منداڵ لەکاتی خولانەوەدا بەریەک بکەوتنایە، پێیان دەوت: (ماچ). ئەگەر مزراحێک زۆر هەڵبەزیایەتەوە، بەئاسانی نەچوایەتە سەر دەست: دەیاوت: (تووشی گدگدە) بووە. ئەگەر مزراحێک بەهێواشی بەر کۆلکە بکەوتایە، پێیان دەوت: (سەرەشیپ)، ئەگەر سێ پێ بیپەڕاندایە پێیان دەوت: (کاسە ئارد)، ئەگەر زۆر بیپەڕاندایە دەیان وت: (ناردی بۆ حەبلی حەبان). هەروەها ئەگەر مزراحێک بەتوندی بەر کۆلکە بکەوتایە و بیشکاندایە، پێیان دەوت: (تەمتەمەی حەڵاڵە)، ئەو منداڵەی دەیشکاند، تەمتەمەکەی بۆ خۆی بوو. ئەگەر مزراحێک لەکاتی خولانەوەدا بەڕێکەوت تەمتەمەکەی بپەڕیایە، مزراحەکە خواروخەچ دەخولایەوە و دەوەستا، منداڵەکە تێدەکەوت و مزراحەکەی دەبووە کۆلکە. پێیان دەوت: (تەمتەمەی پەڕیوە).
لەناو دەستەواژەی منداڵانەی ئەم یارییەدا، چەند ئیدیۆمێک درووستبووە، لەناو خەڵکیدا بەئاستی جۆراوجۆر بەکاردێت:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= #شیپت پێیە#
شیپ بەنێکی درێژە، مزراحی پێدەخولێتەوە، جۆرێکی تری هەیە، کارگە درووستی دەکات، ماددەیەکی نایلۆنییە، لەکاتی مزراحێندا شیپ زووزوو دەپسا و منداڵ هەبوو جار لە دوای جار شیپەکەی کوورت دەبووەوە و دواجار بۆ مزراح خولانەوە شیپی پێنەدەما. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا مایەپووچ بووبێت و هیچی بەدەستەوە نەمابێت.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= #دەنگی ئەڵێی: قۆڕقۆڕەی شکاوە#
قۆڕقۆڕە بەو کونە دەوترێت کە منداڵان دەیکەنە بەشی سەرەوەی مزراح، پاشان ڕۆنی قرچاوی تێدەکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی خوولانەوەدا قۆڕەی بێت، هەر مزراحێک قۆڕەی زیاتربوایە، منداڵەکە خۆی پێوەدەنواند. بۆ کەسێک بەکاردێت لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا گۆرانی بڵێت، بەڵام دەنگی زۆر ناخۆش بێت. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/564249/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:15%;height:15%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/564249/0001.JPG=KTML_Photo_End=
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= #ئەڵێی تەمتەمەی پەڕیوە#
تەمتەمە لە ماددەی ئاسن درووست دەکرێت، کەمێک نووکەکەی کووڕە، بەشێکی سەرەکییە، مزراحی لەسەر دەخوولێتەوە، (هەندێک جار لە بزماری ناڵی وڵاخ درووستدەکرا) گەر مزراح لەکاتی خولانەوەدا بەڕێکەوت تەمتەمەکەی بپەڕێت، کەمێک خوار و خێچ دەخولێتەوە پاش کەمێک دەوەستێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەکاتی ڕۆیشتندا لەباتی ڕاست و ڕەوان، گێڕوگەواڕ بەڕێگەدا بڕوات.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= #ناردی بۆ حەبلی حەبان#
لە یاریی مزراحێندا، گەر کۆلکە بەهۆی داکوتینەوە زۆر بپەڕێت و دوور بکەوێتەوە، منداڵان وەک گاڵتە بە خاوەنەکەی دەڵێن: ناردی بۆ حەبلی حبان. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە خێزان و بنەماڵەی خۆی زۆر دوور بکەوێتەوە، بەشێوەیەک هاتنەوەی ئاسان نەبێت.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= #تووشی گدگدە بووە#
لە یاریی مزراحێندا گەر مزراحێک لەکاتی خولانەوەدا بەردەوام هەڵبەزێتەوە و بەئاسانی نەچێتە سەر بەری دەست، دەڵێن: مزراحەکە تووشی گەگدە بووە، بۆ منداڵەک بەکاردێت کە لەکاتی یاریی کردندا نەزانێت دانیشێت و بەردەوام خەریکی هەڵبەز و دابەز بێت. منداڵان پێی دەڵێن: دانیشە دەڵێی: تووشی گدگدە بووی.
=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= #ئەڵێی کۆلکەیە#
لە یاریی مزراحێندا یەکێک لە مزراحەکان دادەنرێت، منداڵان بۆ خۆنواندن مزراحی بەسەردا دادەکوتن. تا دەیشکێنن و تەمتەمەکەی حەڵاڵ دەکەن. بۆ منداڵێکی ترسنۆک بەکاردێت، لەناو گەڕەک و یاریی منداڵاندا هەرچی ڕاست ببێتەوە بەباش و خراپدا پێدابکێشێت، ئەویش هیچ پەرچەکردارێکی نەبێت.
=KTML_Bold=حەوتەم:=KTML_End= #تەمتەمەکەی حەڵاڵە#
هەر مزراحێک کرابێت بە کۆلکە و لە یاریی مزراحێندا بشکێت، منداڵان دەڵێن: تەمتەمەکەی حەڵاڵە، بۆ ئەو کەسەی لە یارییەکەدا دەیشکێنێت. بۆ دەستکەوتێک بەکاردێت کە کەسێک بە ماندووبوون و شارەزایی خۆی لە ژیاندا بەدەستی هێنابێت، ڕەنجی پێوە کێشابێت.
=KTML_Bold=هەشتەم:=KTML_End= #وەک مزراح دەیخولێنمەوە#
مزراحێن یارییەکی کوردەوارییە، تایبەتە بە کوڕان، بەزۆریی منداڵان هەندێک جار گەورەکانیش لە کاتی یارییدا بە شیپ مزراحەکانیان دەخولێننەوە، بۆ منداڵێک بەکاردێت کە هەڕەشەی شەڕ لە منداڵێکی تر بکات و پێی بڵێت: هێندەت لێدەدەم وەک مزراح بخولێیتەوە. [1]
نووسینی: #ڕێبوار جەمال سەگرمە#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览134
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 文化
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
Exclusive to Kurdipedia!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێبوار جەمال سەگرمە 06-04-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on07-04-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览134
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1106 KB 06-04-2024 ڕێبوار جەمال سەگرمەڕ.ج.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,351
图片 106,268
书籍 19,198
相关文件 96,778
Video 1,359
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!