پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کرێکاری وشە
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کرێکاری وشە

کرێکاری وشە
کرێکاری وشە-چیرۆک
نووسینی: #فریا یونسی#
ئەم ئێوارەیەش لەبەر دەرگای ئاپاڕتمانەکەمان، پێشم کەوتەوە. پێی وایە دەبێت بەردەوام دەستێکم پێیەوە بێت و بە هەزار باردا، خەریکی بم. چرکە و کاتژمێر نازانێت، هەر کە هات، دەبێت دەستی پێ بکەم. کردوومییە کرێکاری خۆی.
ئەرێ، من کرێکاری ئەوم!.
نیوەشەوان، هەر خۆیەتی لە خەو دەرمدەپەڕێنێت. یەکەوڕێ بە شوێن سیگارەکەمدا دەمگێڕێت. هێشتا چاوم نوقمی خەوە و تاسەی چڕەدووکەڵم پێ دەکات، تومەز بە دووکەڵ لە خۆم، لە خەو وە دەرم دەنێت، ڕاپێچی دنیای زیندووانم دەکات. لە خورێنی چەند سیگارم پێ دەکێشێت، هەتا جەستەم ئامادەی خۆی دەکات. دوایی دەمبا لەسەر لەپتاپەکەم دامدەنیشێنێت و بێ ئەوەی هیچ پلانێکم هەبێت، خۆیم پێ بە تاشین دەدات. ئەرێ، شتێکی دەوروبەری مێشکم پێ دەتاشێت کە ناوکی خۆیم لێ ئاشکرا بکات. سەیر ئەوەیە، وشەکانی ئەو کاتانەم لەگەڵ وشەکانی باقیی ڕۆژەکەم جیاوازە، تومەز تازەن، یان ڕەنگە وشە بەجێماوەکانی دوێنێمن کە دوای ئەوەی بەتەواوی نائومێد بوون لە تاشران، لێم هەڵپرواون و لەگەڵ فێنکاییی شنەیەک، گەڕاونەتەوە بۆ نێو مێشکم، یان چوزانم بۆ نێو هەناوم…
کاتێک هەوا بەتەواوی ڕوون دەبێتەوە، ڕوونم دەکاتەوە و وە هۆش خۆم دێنێتەوە، تێم دەگەیەنێت کاتی چوونەدەرەوە و کارە. دەڵێت ماڵ و خێزانم پێویستیان بە بژێوییە و دەبێت هەر لە ڕێگەی ئەوەوە شتێکیان بۆ بهێنمەوە، لە ڕێگەی وشەوە. چونکە لەم جیهانە پانوپۆڕەدا، تەنیا ئەو کارە دەزانم، تاشینی وشە. کاتژمێر نازانم چەنی بەیانی دەچمە سەر کار، پێستی پەمەییی نیوەشەوم لەبەر دادەکەنێت و کەمێک قاوەیی، یان شین، یان هەر ڕەنگێک کە لە ڕەنگی بنیادەم بکات، دەکاتە بەرم. سەر لەپتاپی کارەکەم لەگەڵ سەر لەپتاپی ماڵەوەم جیاوازە، لەوێ دەبێت بۆ هەمووانی داتاشم. هەرچەند نازانم بە هەمووان دەگات یان نا، بەڵام ناچارم. حەقدەستەکەم بۆ ئەوەیە کە دڵخۆش بم بەوەی هەر وشەیەکم دەگاتە دەست هەمووان و ڕۆژێک کاردانەوەی دەبێت.
سەرەتا پێنج خولەک تا دوو کاتژمێر گێژم. نازانم چ وشەیەک بۆ کێ، بۆ کوێ دابتاشم. بەڵام دوایی وردەوردە گەرمم دادێنێت و دەستم بە کارەکەم ڕادێنێت. ئەوسا وشەم لێ هەڵدەپروێنێت، ئەمما وشەم لێ هەڵدەپروێنێت…
سەرم پێ دەکات بە هەموو کونێکدا: ناو فایلەکانی دامودەزگا حکومییەکانم پێ دەپشکنێت؛ لێواری تاریکیییەکانی مرۆڤم پێ سنگوسووژن دەدات؛ سەرلەبەری زامەکانی نێو کۆمەڵگەم پێ تاوتوێ دەکات؛ دەستم پێ دەکات بە جانتای بەرپرساندا، کەروێشک، بە کڵاوی لایەنگرانیاندا، کۆتر و بە کەوای شوێنکەوتووانیاندا، کوڵکەمارم پێ دەردەکێشێت؛ بە نێو میدیا نێوخۆیییەکاندا ڕۆمدەکات بۆ نەختێک ئاماری ژنانی نەزۆک، کچانی بە-منداڵی-بەشوودراو، مێرمنداڵانی ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی، ژنکوژی، خۆکوژی، ئەموئەوکوژی، کچانی هەڵاتوو، کۆڵبەرانی دە دوانزە ساڵ؛ ئەو ڕێکارانەی کە چەند مانگە مووچەیان نەدراوە؛ ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان فڕێ دراون؛ ئەو ژنانەی بەهۆی نەبوونی نان و بژێویی ژیان، کڕدراون؛ ئەو کچانەی بە زۆر بە شوو دراون؛ ئەو کوڕانەی لەبری باوکیان بەکرێگیراون. ئەمجار دەمگەڕێنێت بە شوێن هۆکارەکانیاندا، لە دووی دەستەکانی ئەودیو پەردە، لە دووی مەبەستی سیاسیی بەرپرسان، بە شوێن ئەندازەی زامەکان، درێژاییی ئازارەکان و پانتاییی ڕەنجەکاندا. کە هەموو ئازارەکان و ئامارەکان و هۆکارەکانی پێ کۆکردمەوە، دەستەویەخەی خۆیم دەکاتەوە و دەمخاتە نووسین، دەمخاتەوە داتاشینی. دەبێت جۆرێک بیتاشم کە کونوکەلەبەرەکان پڕ بکاتەوە، سووچ نەهێڵێت، لە زاڵەکاندا کار بکات و ترووسکەی هیوایەکیش بخاتە دڵی ستەملێکراوان. دەبێت وای بنووسم، ئەوەی چاوی پێی دەکەوێت، داچڵەکێت و کەمێک بە خۆیدا بچێتەوە…
دوای هەشت کاتژمێر، سەرم پێ لە لەپتاپی شوێنی کارەکەم هەڵدەگرێت و قرتەیەکم لە پشتم پێ دێنێت کە ئامادەم بکات بۆ گەڕانەوەم بەرەو ماڵ.
تا دەمگەیەنێتەوە ماڵ، نازانی، چ ئامارێکی ئەو هەشت کاتژمێرەیە، دەیانخاتە شوێنم و لەسەر شەقام بەملا و بەولامدا تێیاندەپەڕێنێت؛ بەرپرسەکان بە کۆتووشەڵوار و کراواتەکانیان و ئۆتۆمبێلە گرانبایییەکانیانەوە، کرێکاران بە ڕوخساری قاوەیی و لێوانی هەناسەلێبڕاویانەوە، کچان بە ئاﮪ و حەسرەتی ژیانی چاوەڕواننەکراویانەوە، منداڵان بە زمانی بێبنی داهاتوویانەوە، نێرینەکان بە هەست-بە-سەروەری-کردنیانەوە، تەنافەکان بە خەمۆکییەکانیانەوە، ویترینی شاراوەی لەشفرۆشان بە گەرمیی بازاڕیانەوە و نەزۆکەکانیش بە هەموو ئازارەکانیانەوە… هەمووان، هەمووان، لەسەر شەقام دەخاتە شوێنم و منیش، چی بکەم، تا دێم زیاتر خۆم کز دەکەم کە نەمناسنەوە.
هەر کە دەشمگەیەنێتەوە ماڵ، دوو کاتژمێری ڕێک دەممرێنێت. ئەرێ، ڕێک دوو کاتژمێر ناچارم دەکات لە دنیا نەمێنم تا کەمێک ڕوحم پاکژ بێتەوە. ئەویش بە چی؟ خۆ دەخزێنێتە نێو مێشکم و دەست دەکات بەبۆڵەبۆڵ. دەڵێت (ئاگات لێیە، کەس منت لێ ناکڕێت، کەس منی تۆی بە توورێک ناوێت؟) و ئاوا من بەردەداتەوە لە ژیان. لە سووچێک هەڵدەلەرزم و دەمرم. نازانم دوای چەند کاتژمێرێک هەڵمدەستێنێت و خوتوخاڵی دەمگەڕێنێتەوە، هەر کە چاو دەکەمەوە، دەبینم بەدیارمەوە دانیشتووە و چاوەڕێی تاشرانە. ئەوسا من هەر لەنێو ژوورەکەمدا دێم و دەچم، دێم و دەچم، دێم و دەچم، هەتا گەرم دەبم بۆ بزەیەک بەدیاریەوە و وشە شاراوەکانی ژێر داوێنیم بۆ دەردەخات. ئیتر دەنیشمە پشت لەپتاپەکەم و دەست پێ دەکەم و دەنووسم ئەمما دەنووسم. بۆ ئەوەی لە خۆمی نەتۆرێنم، هەرچی نیوەشەوە دەبێت سەرەتا بە یەک ڕستەوە دەست پێ بکەم و دوایی ئەوەی دیکە خۆی، وردەوردە دەینێرێت…

(من پێناوداری وشەم، جا با کەس بە تمەنێکیش نەیەوێت…).
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 37 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/ 05-04-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-03-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: بانە
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 05-04-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 05-04-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 18-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 37 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.196 KB 05-04-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,474
وێنە 106,577
پەرتوک PDF 19,270
فایلێن پەیوەندیدار 97,131
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.968 چرکە!