Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,368
Immagini 106,563
Libri 19,264
File correlati 97,043
Video 1,384
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
دارە-قوڵەی بزووتنەوەی هەقەو تۆپخانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
=KTML_Bold=دارە-قوڵەی بزووتنەوەی هەقەو تۆپخانەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان#=KTML_End=
#هۆمەر محەمەد#
=KTML_Bold=پێشەکی=KTML_End=
دەبێت لەبەراییدا ئەوە بڵێم کە ئێستا لە واقع و ژینگە و ژیانێکی دیکە داین و ئایین و ئایدۆلۆجیا و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان گۆڕانی زۆریان بەسەردا هاتووە، نە بزووتنەوەی هەقە دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی کارای ئەم سەردەمە و نە دەشمەوێت کەس هانبدەم بەوەی بگەڕێنەوە بۆ خورافیات و پابەندی ئایینیی و ئایدۆلۆجی وتەریقەتە ئایینییەکان، بەڵام وەک قۆناغ و هەلومەرجی ئێستا و ڕابردوو ئەم بەراوردکارییەم بەلاوە گونجاوە، بەتایبەت وەستان لەسەر پاشخانی مێژوویی کلتوری ناتوندوتیژیی لەناو کورددا. دەنا ئەگەر لە سەردەمی تەریقەتەکاندا سەرچاوەی خوێندن و خوێندەواری، لە حوجرەدا و لەبن دەستی مەلاکاندا بووە، ئێستا خەریکە قوتابخانە و زانکۆکانیش ڕۆڵیان نامێنێت و ڕەنگە ئۆنڵاین ببێتە جێگرەوەیان.
نامەوێت خوێنەر واتێبگات من بانگەشە بۆ بزووتنەوەیەک دەکەم کە ڕیشەی لە ئاییندایە، چونکە بزووتنەوەی هەقە نەک ئایینیان ڕەتنەکردووەتەوە بەڵکوو بەشێوەیەک لە شێوەکان بزووتنەوەکە، ڕیشەی لە تەریقەتی نەقشبەندیدایە و ئەم تەریقەت و بزووتنەوانەش هەر هیچ نەبێت لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا چەندە ناتوندوتیژیش بووبن، بەڵام لە مۆدێرنێتە دابڕاون و دژایەتی خوێندنیان کردووە و دانیان بە قوتابخانەکاندا نەناوەو تەکفیریان کردووە. هاوکات، دانیان بە ڕێبازی هاوچەرخی ئەدەبیاتدا نەناوە، لە هۆنراوەی کلاسیک بترازێت، ئاوڕ لە ڕۆمان و چیرۆک و شانۆ و هۆنراوەی ئازاد نادەنەوە، چ جای هونەری سینەما کە من پسپۆڕییەکەم نووسینی سیناریۆیە (سکرینپلەی). کوورت و کرمانج ئەم بزووتنەوانە بۆ ئێستا هیچ ڕۆڵێکیان نابێت، بەڵام قسەکردن لەسەریان وەک هێزێک لە مێژوومانداو بەراوردێک لەگەڵ ئەمڕۆدا بێسوود نابێت. بەتایبەت ئەگەر بمانەوێت خەباتێکی کلتوری درێژە پێبدەین .
ئەزموونی ژیان فێری کردووم، باشتر لە ڕووداووەکان و ورد ببمەوە، ئێستا بەم ئەنجامە گەیشتووم کە خەباتی مەدەنی و کلتوری ناتوندوتیژیی، ئەگەر سەرکەوتنی خێراش بە دوای خۆیدا نەهێنێت، سەرکوت بکرێت، و شکست بهێنێت، ئەوە سەرەنجام کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگ بەجێ دەهێڵێت. بەلای کەمەوە لە خەباتی مەدەنیدا دەستی ستەمکاردرێژ نییە بۆ تاوانی زیاتر و کەمتر خوێنی تێدا دەڕژێت. ئەمەش دەبێت ئامانجی هەموو مرۆڤێکی ناتوندوتیژ بێت، بە پێچەوانەشەوە ئەوەی زەمینە بۆ ستەمکار و جەلاد سازدەکات و هارتری دەکات کاردانەوە و شۆڕشی چەکدارییە. کە هەمیشە بیانو و پاسا و دەداتە دیکتاتۆرەکان هەتا زیاتر دەستیان بچێتە خوێنی خەڵک.
لە 2015دا، لە سەروبەندی ڕێگری کردن لە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، یوسف محەمەد، کە گۆڕان بوو، لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە هەندێک کەس پێشنیازی چەکدارکردنی “بزووتنەوەی گۆڕان”یان کرد. منیش هەر ئەوکات بەبیرمدا هات ئەم بەراوردکارییە لەنێوان بزووتنەوەی هەقە و بزووتنەوەی گۆڕان دا بکەم، بۆیە بیرۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کات.
ئەو کاتە بەڕێوەبەری ناوەندی چاک بووم بەشی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان داوایان کرد ئەوان بێن بۆلامان یان ئێمە بچینە لایان بۆ ڕاگۆڕینەوە. لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ بارەگا و نووسینگەیەکمان نەبوو ئێمە چووین بۆ گردی زەرگەتە و لەوێ چاومان بە کاک عەدنان شاسوار و ستافەکەی کەوت. من جەختم لە خەباتی مەدەنی و کلتوری دەکردەوە بۆیە بە کاک عەدنان و شاندەکەی گۆڕانم گوت: زۆر مەیدان هەیە کە خەباتی مەدەنی تێدا بکەن و گۆڕانکاری کلتوری تێدا بکەن، بەلای کەمەوە دەتوانن زمانی ڕاگەیاندنتان بگۆڕن و لە زمانی هەژاری ڕاگەیاندنی کوردی دوور بکەونەوە. هەر هیچ نەبێت زمانی ڕاگەیاندنتان لەو دوو پارتە دەسەڵاتدارە جیا بکەنەوە کە خۆتان بە ئۆپۆزسیۆنیان دەزانن و ئێستا لە کێبەرکێدان. ئێوە کاتێک شوێن دەستتان دیاردەکەوێت کە خەڵک بە “مۆم”ەکە و ئاڵا شینەکەتاندا نەتاننا#سنە#وە، بەڵکوو بە ڕەفتار و کردار و هەڵسوکەوتی کادیر و هەڵسووڕاوەکانتان بتانناسنەوە. بەداخەوە بزووتنەوەی گۆڕان مەیدانەکانی دیکەی فەرامۆشکردووە و زۆرخۆشخەیاڵن بە خەباتی پەڕڵەمانی. هەرچەندە شاندەکەی گۆڕان پەیامەکەیان بەهەند وەرنەگرت زۆریش دڵنیانیم لەوەی کە تێیگەیشتن یان نا، بۆیە هیوام خواست لە ئاییندەدا ئەم مەیدانە فەرامۆش نەکەن و بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕانکار بێت و لە پێشەوە دەست بۆ گۆڕانی خۆی بەرێت، لێبوردە و پشوودرێژ بێت و تۆوی ئومێد بچێنێت و لە داهاتوودا خەڵک نائومێد نەکات.
من ئەوسا و ئێستاش خۆشخەیاڵ نەبووم بەڵکوو پشتئەستوور بووم بە پاشخانی مێژوویی نەتەوەکەم، بەلای کەمەوە لە ژینگەیەکدا پەروەردە بووم کەمتر توندوتیژی تێدابووە. پەروەردەی دەستی نەنکمم، ژنێکی ناتوندوتیژ، کە هاوژینی سۆفی قادری گەڵنێری بووە. جگە لەوەش مێژووی کۆن و نوێمان خاڵی نییە لە بزووتنەوەی سیاسی کۆمەڵایەتی ناتوندوتیژ.
لێرە بەدواوە ئاوڕێکی زۆر کوورت تەنیا لە بزووتنەوەی هەقە و کاریگەرییەکانی و خەباتیان دەدەمەوە و وەک ڕایەڵێکی مێژوویی بەراوردێکی سەرپێی لەنێوان بزووتنەوەی هەقە لە سەدەی ڕابردوو و بزووتنەوەی گۆڕان لەم سەدەیەدا دەکەم.
=KTML_Bold=سەرهەڵدانی بزووتنەوەی هەقە=KTML_End=
بزووتنەوەی هەقە لە سەدەی ڕابردوودا، لە ناوچەی سوورداش واتا لە گوند نەوەک لە شار، بە ڕێبەرایەتی “شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە” سەری هەڵداوە. شێخ عەبدولکەریم بۆ خۆی شوێنکەوتووی تەریقەتی نەقشبەندی بووە، کە لەو سەردەمەدا دوو تەریقەتی ئایینیی سەرەکی هەبوون و باڵیان بەسەر تەواوی کوردستاندا کێشابوو، ئەوانیش “تەریقەتی قادری” و “تەریقەتی نەقشبەندی” بوون. دەنا ئەوانی دیکە هیچیان تەریقەت نەبوون بەڵکوو لق و پۆپی یەکێک لەو دوو تەریقەتە بوون.
بەهادین ئەحمەد ڕایەکی دیکەی هەیە و لە توێژینەوەکەیدا بەناوی بزووتنەوەی هەقە لە کوردستان دەنووسێت: دوای دەرکەوتنی ناوبانگی شێخ مەولانا خالیدی نەقشبەندی و هەژموونی تەریقەتی نەقشبەندی لە کوردستان دا، بنچینەی سۆفیگەرییانەی هەقە بە وەرگرتنی تەریقەتەکە لەلایەن شێخ ئەحمەدی سەردار لە سەرگەڵوو لە مەولانا خالید دەستی پێ کرد. لە سەرەتادا شێخ ئەحمەدی سەردار خەلیفەی تەریقەتی قادری بووە و موریدی شێخ مارفی نۆدێ‌ بووە لە #سلێمانی#، کە ڕێبەری تەریقەتی قادری لە کوردستان دا کردووە.
لەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتییە سەختەدا کە خوێندەواری لە نزمترین ئاستیدا بوو، دەسەڵاتی ئاغاکان لەوپەڕی بەهێزیدا بوو. دابوونەریتی کوردان لەژێرسایە و هەژموونی سیستمی دەرەبەگایەتیدا لەقاڵب درا بوو. ئاستی هۆشیاریی جوتیاران لە خوارەوە بوو، دەسەڵاتی دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئێراق لەژێر نیری ئینگلیزەکاندا بوو بەڵام بزووتنەوەکە توانی پەلبهاوێت و دابوونەریتێک دابهێنێت کە هەرگیز پێشتر کۆمەڵگەی کوردی بەلای کەمەوە لە باشووری کوردستان بەخۆیەوە نەدیبوو. هەندێک پرسیاری وروژاند کە هەرگیز پێشتر خەڵک بوێری کردنیانی نەبوو، بەتایبەتیی لەمەڕ ڕۆڵ و مافی ژن و دادپەرەوەری و ناتوندوتیژیی.
بۆیە ئەگەر پشت بەو پاشخانە مێژووییە ببەستین و ئازایانە ئاوڕی لێ بدەینەوە ئێستاش لە توانادا هەیە بە دیدێکی نوێ و بۆ ئامانجی دیکە لە دەلاقەی هەقەکانەوە بەسەر حەوشەوبانی خۆماندا بڕوانین و دەرفەت بقۆزینەوە و کەڵک لە تاقیکردنەوەیەکی دیکە ببینین.
لە دوای مردنی شێخ عەبدولکەریم، جڵەوی بزووتنەوەکە کەوتە دەست مامە ڕەزای برای، ئەویش هەنگاوێکی بوێرانەی ناو هەقەی لە تەریقەتێکی ئایینییەوە گۆڕی بۆ بزووتنەوەیەکی چاکسازی کۆمەڵایەتیی سیاسیی و ئابووریی. بۆیە لە سەردەمی مامە ڕەزا دا لە هەقە کەوتنە تەقە و زیاتر تۆمەتیان خرایە پاڵ. بەهادین ئەحمەد لەم بارەیەوە دەڵێت: هەرچەندە شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە لە دوای خۆی و لەکاتی سەرەمەگ و نەخۆشیدا مۆڵەتی شێخایەتی و ئیرشادی تەریقەتەکەی بە کەس نەداوە و کەسی لە جێگەی خۆی دانەناوە، بەڵکوو لە کاتی نەخۆشی و پێش کۆچ کردنیدا گوتویەتی: کەس ئیزن نییە و کەس مەئزون نییە بۆ پێدانی تەریقەت و شێخایەتی. بەڵام پاش کۆچی دوایی شێخ، مامە ڕەزای برای لە ماوەی دوو ساڵدا توانی کۆمەڵی هەقەکان لە ڕووی ڕوخسار و ناوەرۆکەوە بەشێوەیەکی نوێتر ڕێکبخات.
هێزە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە کاتێک بینیان هێزێک ڕای چڵەکاندوون ئەوانیش دەستەوسان دانەنیشتن، بەڵکوو کاردانەوەیان هەبوو، کەوتنە بوختان بۆ کردن و ختوکەدانی هەستی خێڵەکیانەی خەڵک، بەتایبەتیی قسەی بێبنەما و بوختان بەدەم ژنەکانەوە. لەکاتێکدا یەکێک لە خاڵە هەرە جوانەکانی بزووتنەوەی هەقە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بووە کە بزووتنەوەکە لەسەر بنەمای هەقپەروەری و خوشک و برایی و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و پرس و ڕاوێژکردن بە یەکدی و نهێنیپارێزیی و سەربەستی ئافرەت و مافی ژن و ڕێکخستنی کاروباری ڕۆژانە و بیری ناتوندوتیژیی ڕێکی خستبوون، بەڵام ئەوەی کۆنەپەرستان کردبوویانە بنێشتەخۆشەی ژێر ددانیان مافی ژنان بوو. ئەوان باش دەیانزانی کە مەبەست لەم بنەمایە، تەبایی و پێکەوەییە.
هەموو ئەندامانی کۆمەڵی هەقە خۆیان بە خوشک و برای یەکدی داناوە، بۆیە مافی یەکسان لەنێوان ژن و پیاواندا هەیە. ئەوان باش دەیانزانی کە خۆشەویستییەکی خوشک و برایانە، هەقەکانی پێکەوە بەستووە و وەک یەک خێزانی گەورە مامەڵە دەکەن. هەقەکان زۆرجار پێکەوە کاریان کردووە و پێکەوە دانیشتوون و پێکەوەنانیان خواردووە. تەنانەت هەندێکجار لەیەک حەوشە و خانوودا وەکوو کۆمەڵگەیەکی بچووک پێکەوە ژیاون.
بەبیرم دێ کە مشتومڕ و قسە و قسەڵۆک هەتا ناوەڕاستی حەفتاکانیش لە دژیان بەردەوام بوو، تۆمەتەکانیش بە زۆری ئەخلاقی بوون. لەوانە، دەیانوت لەتەکییەکانیاندا ژن و پیاو بەیەکدی حەڵاڵن، بەڵام ئەمە درۆودەلەسە و تۆمەتێکی ناڕەوای دەربەگەکان بوو بە هاندانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێراق و ئینگلیزەکان، کە لە ئازادی تۆقیبوون. نەنکم، پیرۆز حەسەن مستەفا، کە شوێنکەوتووی هەقەکان نەبوو هەمیشە ئەو تۆمەتانەی ڕەت دەکردنەوە، کە گەورەش بووم و هەندێک لەو گەنجانەی دایک و باوکیان شوێنکەوتووی بزووتنەوەی هەقە بوون بوونە دۆست و هاوڕێم زیاترم لەبارەیانەوە زانی و بۆم ڕوون بووەوە کە ئەوەی لەسەریان دەگوترا درۆ و بوختانێکی نابەرپرسیارانە و دڵڕەقانە بوون. دوای خوێندنەوەی چەند سەرچاوەیەکیش زیاتر لە ڕیشە و ئامانجی ئەو بزووتنەوەیە و هۆکاری سەرهەڵدانیان و هۆکاری ئەو کاردانەوە و بوختانەکانیشیان تێگەیشتم. گرنگترین گۆڕانکاری لەناو “هەقە”کاندا ئەوە بوو پێگەی چینایەتی مەرج نەبوو بۆ پێگەی کەسێک لەناو بزووتنەوەکەدا بێت. حەمەسووری کلاوقوت باشترین بەڵگەیە، ئەو پیاوە شێخ نەبوو بەڵکوو مسکێنێکی نەخوێندەوار و هەژار بوو، سەرەتا لە ماڵی شێخ عەبدولکەریم خزمەتکار و دارکێش و گاوان بووە، بەڵام لەسەر پەیڕەوی هەقەکان گەیشتە ئاستی ڕابەرانی بزووتنەوەی هەقە. دوای جیابوونەوەشی زۆرێک لە شوێنکەوتووانی بزووتنەوەکە لەگەڵیدا ڕۆیشتن و لە ناوچەی شوان نیشتەجێ بوون. خاڵێکی گرنگ ئەوە بوو کە ژنان لە بڕیار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی بزووتنەوەی هەقەدا بەشدار بوون.
پەیدابوون و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی هەقە زۆر جێگەی تێڕامان و لەسەر وەستانە، بەتایبەتیی لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا، بیرکردنەوە لە ناتوندوتیژیی ناکرێت هەروا ئاسان و ڕاگوزەر لێی بڕوانین. سەرهەڵدانی بزووتنەوەکە لە گونددا زۆر جێگەی تێڕامانە لەکاتێکدا هەمیشە شار شوێنی بیرکردنەوە و داهێنانی فیکر و مەعریفە بووە. لێرەدا ڕایەکی سەردار عەزیز هەڵدەگوازم کە نووسیوێتی: هەقە بەرهەمی پانتایی گوندە. لادێ، بەگشتی لە دونیای بیردا وەک جێگایەکی دەرەکی تەماشا کراوە، شار هەمیشە جێگای بیرکردنەوە بووە. ئەمە بە زەقی لە تێزەکانی مارکس لەسەر هیند و ستەمکاری ڕۆژهەڵاتیدا ڕوونە. بەڵام هەقە پێچەوانەی ئەم تێزەیە. لەوەش زیاتر، سەردار عەزیز دەڵێت: هەقە لە سەروبەری درووستکردنی ئێراقدا سەریان هەڵداوە، ساتەوەختێکی ئێجگار ئاڵۆز و پڕ لە توندوتیژیی لە مێژووی ناوچەکەدا. ئەم دۆخە و ئاڵۆزیەکانی لە قسەکردن لەسەر هەقە لەبەرچاو نەگیراوە. ئەدمۆنز، لە نامە و کارەکانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، باش ئەرشیفی ئەم دۆخەی کردووە.
لێرە، بە پێویستی دەزانم ئەو سێ هۆکارە بخەمەڕوو کە بوونە هۆی گەشەسەندنی بزووتنەوەی هەقە لەناو جوتیارانی ناوچەیەکی باشووری کوردستان دا. هەڵبەت هەمان ئەو هۆکارانەش بوون کە ئاغاکان و ئینگلیزیشیان قەڵس کردبوو.
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= یاخیبوون و پابەندنەبوون بە سروت و مەراسیمی ئایینیی و هەوڵدانیان بۆ ڕزگاربوون لە چەوسانەوەی دەرەبەگەکان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی کۆن و یاخیبوونیان بەڕێژەیەک کە ببێتە مایەی سەرنجی دەسەڵاتداران و بەرەنگاربوونەوەیان.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= ڕزگاربوونی ئافرەت لە کۆت و بەندی دواکەوتوویی دەربەگایەتی و دابوونەریتی کۆن،
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= هاوکاریی برایانەی نێوان هەقەکان سۆزێکی بەرهەمهێنابوو کە نە کوردستان و نە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە نەدیبوو، سۆز و هاوکاریی نێوانیان گەیشتبووە ئاستێک کە موڵک و سامان بێبایەخترین شتگەل بوون. ئەم هەستە لە هەمووان زیاتر بۆ ئینگلیزەکان مایەی نیگەرانی بوو چونکە ئەوان ترسیان لە ئەزموونێکی سۆسیالستی بوو، بەتایبەتیی دوای ئەوەی شۆڕشی بەلشفیەکان لە ڕووسیا لە 1917 دا سەرکەوتوو بوو و دنیای بە جۆرێکی دی ئاڕاستە دەکرد و لەدەرئەنجامەکانی دەترسان.
هەر چۆنێک بێت، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک بەردەست نییە کە بیسەلمێنێت بزووتنەوەی هەقە و ڕابەرەکانیان پەیوەندییان بە یەکێتیی سۆڤێت وچەپەکانی ئەو سەردەمەوە بووبێت. بەپێچەوانەوە، توێژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کۆیە ئەوە ساغ دەکاتەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نەبووە.
=KTML_Bold=دارەقوڵەی هەقە=KTML_End=
گرنگترین خاڵ کە لێرەدا بە پێویستی دەزانم گرێی بدەمەوە بەمەبەستەکەمەوە، پابەندیی و ئامادەیی هەقەکانە بە ڕابەرەکەیانەوە، ئەوەش لە سۆنگەی بڕوابوونیانەوە بوو بە بەدیهێنانی ئەو سێ خاڵانەی لە سەرەوە باسم کردن.
لە ئەیلولی 1944، کەرکووک نمایشێکی گەورەی هەقەکان بەخۆیەوە دەبینێت. موتەسەریفی ئەوسای #هەولێر#، مامە ڕەزا، ڕابەری بزووتنەوەی هەقە، بەناوی چاوپێکەوتن بانگ دەکات بۆ دوکان، ئەویش لە گوندی شەدەڵەوە دەچێت بۆلای، بەڵام موتەسەریف یەکسەر دەیگرێت و بە مەبەستی “نەفیکردن”ی ڕەوانەی لیوای کەرکووک و لەوێشەوە بۆ پارێزگای عەممارەی خواروی ئێراقیان بردبوو.
گرتنی مامە ڕەزا ئەوەندە کتوپڕ بووە، هەر تەنیا فریای ئەوە کەوتبوو بڵێ “ئەهلی هەق” بەدوام کەون. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەموو شوێنکەوتووانی بزووتنەوەکە بەژن وپیاوەوە لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە بەرەو کەرکووک بەڕێ بکەون، تەنانەت خەڵکی تریشیان لەگەڵ کەوتبوو کەوا شوێنکەوتووی بزووتنەوەکە نەبوون. یەکێک لەوانە مامم حاجی ئیسماعیل بوو، کە داکۆکیان لە بێتاوانی مامە ڕەزا دەکرد و داوای ئازدکردنیان دەکرد.
ڕێڕۆیشتنی هەقەکان بە چوون و هاتنەوە، لە ئەیلول تا کانوونی یەکەم، نزیکەی سێ مانگی خایاند هەر لە کۆمەڵگەی یاروەلی نزیک کەرکووک 25 ڕۆژ مابوونەوە. ئەوانەی بەرەو کەرکووک ڕۆیشتن چەکی دەستیان تەنیا دارێکی کوورت بووە، کە بە “دارەقوڵە” ناسراوە. ئەوەش ئاماژە بوو بۆ بزووتنەوەیەکی ناتوندوتیژ. ئەو ڕێپێوانە مەدەنییە حکومەتی ئەوسای تۆقاندبوو، بۆیە مامە ڕەزایان ئازاد کرد و و هێنایانەوە بۆ گوندی شەدەڵە.
بەهەمان شێوە، کاتێک لە باکووری کوردستان جەزیرە گەمارۆدرا، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەرچەکردارێکی مەدەنی و ناتوندوتیژی هاوشێوەی هەڵبژارد، هەر بەپێ بەرەو جەزیرە ڕۆیشت، بە هەزاران کەس بەپێ لەگەڵیدا ڕۆیشتن و دەوڵەتی تورکیایان ناچارکرد گەمارۆ لەسەر جەزیرە هەڵبگرێت.
ئەی بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە خستنەوە کاری تۆپخانەکەی، تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن، چی کرد؟ ئایا سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان نەیدەتوانێت وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش بکات؟ ئایا بزووتنەوەی گۆڕان نەیدەتوانێت هاوشێوەی بزووتنەوەی هەقە بکات؟
=KTML_Bold=تۆپخانەکەی گۆڕان=KTML_End=
بێگومان نامەوێت بزووتنەوەی گۆڕان لە دەستکەوتەکان دابماڵم بە پێچەوانەوە گۆڕان هیچی نەکردبێت هەنگاوێکی ئەزموون کرد و جۆرێک ئیرادەی بە خەڵک بەخشی، بەڵام هەوادار و هەڵسووڕاوەکانی خۆی فێری پشودرێژی نەکرد. تێبینی بکە هەقەکان لەو سەردەمەدا کە دەزگای ڕاگەیاندنیان نەبوو، دەنگیان بە زۆر شوێن نەدەگەیشت، تەنیا چەند گەڕۆکێک هەبوون بیروباوەڕی بزووتنەوەکەیان بڵاودەکردەوە، کەچی بیری ناتوندوتیژیان بڵاودەکردەوە و چەک هەڵگرتن لای بزووتنەوەی هەقە قەدەغەبوو، کەچی ئەفسوس بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەرچی پڕوپاگەندەی خەباتی مەدەنی دەکات کەچێ تاقە کەناڵێکی تیڤی هەیە ناویناوە تۆپخانە!
ئەمە و تازە-ڕۆشنبیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیاری هێزی چەکدار دەکەن! هەقەکان لە سەردەمێکدا ژنانیان خستبووە ناوەندی بڕیارەوە کە ژن لە هەموو مافێکی ئینسانی داماڵدرابوو. لەو سەروەختەدا باوەڕیان بە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە هەبوو. هەقەکان لە 1944 دا بانگەوازی ئاشتی ستۆکهۆڵمیان واژۆکردبوو، مامە ڕەزای ڕابەری بزووتنەوەی هەقە، یەکێک بوو لەوانەی کە بەسۆزەوە لە ڕێبازی ئاشتی و پاراستنی ئاشتی جیهانی، بەشداری کردبوو، لەو سەروەختەدا کە ئامێرەکانی گواستنەوە و گەیاندن و پەیوەندی هەر نەبوون، هەروا چەند کەسێکی تەبشیریان هەبوو “برا-سەیار” واتە برای گەڕۆک. چەکی دەستیان دارێکی کوورت “دارەقوڵە” بوو، کەچی بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدا نیوملێون خەڵک دەنگدەرێتی، دنیا بەهۆی ئامێرەکانی گەیاندن و سەتەلایت و ئێنتەرنێتەوە، بووەتە گوندێکی بچووک نەک هەنگاوێکی لەم جۆرەیان نەنا کە سەرۆکی پەڕڵەمان بەشێوەیەکی مەدەنی بگەڕێننەوە، بەڵکوو کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکەشیان کە دەکرا گرنگترین دەزگای وریاکردنەوە بێت و چاندنی ئومێد و بیری کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و دادپەروەر بێت ناونا “تۆپخانە”. لە ناوەرۆکیشدا نەیانتوانی و
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 12-11-2023
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 27-03-2024
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 29-03-2024
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 05-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 6
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,368
Immagini 106,563
Libri 19,264
File correlati 97,043
Video 1,384
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.328 secondo (s)!