پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەحمەد تورک: ئەردۆغان هێز و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکات
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک

ئەحمەد تورک
عەبدولسەلام ئاکنجی
بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ گەورە شارەوانیی مێردین دەڵێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەسەڵات و هێزی ئەوەی هەیە کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکات، چونکە دەتوانێت قەناعەت بە دەوڵەتی قووڵیش بکات لە تورکیا .

ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانیی #مێردین# لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو باسی زۆر بابەتی تایبەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری، پەیوەندی نێوان دەم پارتی و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و، بەربژێرنەبوونەوەی لەیلا زانا و کشانەوەی باشاک دەمیرتاش بۆ پۆستی گەورە شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان کرد.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا هەدەپە لە بەشێک لە شارەوانییەکان دا پاڵپشتی لە بەربژێرانی جەهەپە و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکەی تورکیا کرد، وەک ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەربژێرەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەو دوو گەورە شارە سەرکەون.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مانگی ئاداری ئەمساڵیش دا هەدەپە پاڵپشتی لە کەمال کڵچداروغلو، بەربژێری جەهەپە و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە کرد. هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم و لە ڕۆژانی پێش هەڵبژاردنەکەدا جەهەپە لەگەڵ ئومیت ئوزداخ، سەرۆکی پارتی زەفەری دژە کۆچبەر و دژە کورد کۆبووەوە و هەندێک بەڵێنی پێدا و بوونە هاوپەیمان.

ئەحمەد تورک لەو بارەوە قسەی بۆ ڕووداو کرد و وتی، ئەوەی جەهەپە کردی بریتی بوو لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزپەرستترین کەس و هەر بۆیە دەم پارتی لەگەڵ جەهەپە ڕێگەیان لەیەکتر جیا کردەوە.

سیستمی دەم پارتی هاوسەرۆکایەتییە هەر بۆیە شانبەشانی ئەحمەد تورک، دەڤریم دەمیریشی بەربژێر کردووە، بەڵام ئەحمەد تورک کەسایەتییەکی زیاتر ناسراوە لەبەر ئەوە زۆربەی لایەنگر و ئەندامانی دەم پارتی لە مێردین پاڵپشتی لەو دەکەن.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: بەڕێز #ئەحمەد تورک# ، ئێستا دۆختان چۆنە؟

ئەحمەد تورک: ڕۆژ باش، سوپاستان دەکەم، هەر تەندرووست بن. خەریکی چالاکین، بەڕاستی پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بۆ داهاتووی گەلی کورد، بۆ ئازادی و ئاشتی؛ لەپێناو سەرکەوتنی پارتەکەمان خەریکی خەباتین. ئامانجمان تەنیا بردنەوەی شارەوانییەکان نییە، بەڵکوو ئامانجمان ئەوەیە گەلی کورد خاوەندارێتی لە خۆی و ناسنامەکەی بکات، هەروەها خاوەندارێتی لە ژیانی بکات. وەک تۆش باست کرد، دوو جار قەیوومیان بۆ شارەوانیی مێردین دانا، بۆ ئەم شارە مێژووییە. بۆ ئەوەی ویستی گەلەکەمان ڕوون بێت، جارێکی دیکە خۆمان بۆ گەورە شارەوانییەکە بەربژێر کردووەتەوە، واتە خەریکی ئەم خەباتەین.

ڕووداو: کاتێک کەشی هەڵبژاردن دەستی پێ کرد، ئێمە لەنێو خەڵک دا ڕاپۆرتمان دەکرد و ئەوەیان پێ وتین کە دەم پارتی ئەحمەد تورک لە مێردین، لەیلا زانا لە ئامەد دەکاتە بەربژێر و لە ئیستەنبووڵیش باسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش و مەرال دانیش بەشتاش هەبوو. بۆچی لەیلا زانا نەبووە بەربژێر. ئێوە هاوڕێی یەکن و هیچ زانیارییەکتان لەبارەی هۆکارەکە هەیە؟

ئەحمەد تورک: دەمانویست لەیلا زانا لەگەڵ دەم پارتی بگەڕێتەوە نێو سیاسەت و لەگەڵ پارتەکەی و گەلەکەی کار بکات. لەیلا زانا لای گەلی کورد بەهایەکی زۆری هەیە؛ هەر بۆیە پارتەکەمان داوای لێکرد و خۆشم قسەم لەگەڵی کرد.

ڕووداو: داواتان لێکرد ببێتە بەربژێری شارەوانیی کام شار؟

ئەحمەد تورک: داوامان لێکرد بۆ ئیستەنبووڵ، هەروەها بۆ ڕووهاش. ئەویش وتی، سیاسەت ناکات و ئیدی بەسە. بڕیارەکەی ئەوە بوو.

ڕووداو: بۆچی نەیکرد ؟

ئەحمەد تورک: نامەوێت لەبارەی کەس قسە بکەم؛ ئێوە دەتوانن پرسیار لە خۆی بکەن کە بۆچی پەسندی نەکرد؟ لە سەرەتاوە ئەم کار و خەباتە کرا بۆ ئەوەی لەیلا و هەڤاڵانی لەنێو سیاسەت دا ڕۆڵی خۆیان بگێرن، بەڵام ئێوە دەتوانن ئەو پرسیارە کە هەتبوو لە خۆی بکەن.

ڕووداو: ئەوەی کە پەیوەندی بە باشاک دەمیرتاشەوە هەیە، جۆش و خرۆشێکی زۆر لەنێو خەڵک و دەنگدەری دەم پارتی دا درووست بوو. بۆچی دەم پارتی بڕیاری خۆی گۆڕی، بەتایبەت دوای ئەوەی باشاک دەمیرتاش وتی، دەیەوێت ببێتە بەربژێر لە ئیستەنبووڵ؟

ئەحمەد تورک: دەتوانێت ئەو پرسیارە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت بۆچی دۆخەکە وای لێهات. وەک خۆم، دەمویست باشاک لە ئیستەنبووڵ ببێتە بەربژێر، بەڵام ئەوە بڕیاری حیزبە و دەتوانن لە ئەوان بپرسن کە هۆکار چییە. من ناتوانم لەسەر ئەو بابەتە هیچ بڵێم.

ڕووداو: ئێمە لە مانگی ئادارداین. بۆ زۆربەی خەڵک ئادار سەرەتای بەهارە و مانگی بیستنی دەنگی سرووشتە؛ هەروەها بۆ گەنجان مانگی خۆشەویستییە؛ بۆ سرووشتیش مانگی ژیانەوەیە. ئایا بەهار بۆ ئەحمەد تورک چ واتەیەکی هەیە؟

ئەحمەد تورک: لە ئاداردا زۆر شتمان بەسەر هاتووە. لە 2ی ئاداری 1994دا لە پەڕڵەمان دوورخراینەوە و زیندانی کراین؛ نزیکەی ساڵێک لە زیندان ماینەوە. بەشێک لە هەڤاڵانمان 10 ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەو ڕۆژانە بۆ گەلی کورد و پارتەکەمان ڕۆژانی پڕ لە تاریکی بوون؛ ئەوەش کاریگەریی خراپی کردە سەر ئێمە.

لە لایەکی دیکەوە 8ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانە، ڕۆژێکی نوێ و خۆشە؛ مافی ژن و پاراستنی مافەکانی ژن لە هەموو شوێنێک باسی لێوە دەکرێ. ئەگەر لە وڵاتێکدا ژن بەشداری لە سیاسەت دا نەکات، ئەو وڵاتە نابێتە وڵاتێکی دیموکراسی. ژنی کوردیش، شۆڕشگێڕە و خاوەندارێتی ڕۆژی خۆی دەکات، هەروەها خاوەندارێتی 8ی ئادار دەکات. لە باکووری کوردستانیش ئەو ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژێکی پیرۆز و بەنرخە. هەروەها 21ی ئادار نەورۆزە کە ڕۆژی سەرەتای بەهار و ڕۆژێکی نوێیە. نەورۆز بۆ کورد ڕۆژی بەرخودانە. ئێمە بەوجۆرە نەورۆز پیرۆز دەکەین و دەڵێین ڕۆژی بەرخودانە و پیرۆزی دەکەین.

ڕووداو: تۆ لە پەڕڵەمان دوورخرایتەوە، زیندانی کرایت، کاری سیاسیت لێ قەدەخە کرا و زۆر شتی دیکەش ڕوویاندا. لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا بوویتە سەرۆکی شارەوانیی مێردین و دوای 3 مانگیش قەییووم دانرا بۆ شارەکە، بەڵام دیسانیش وازتان لە سیاسەت نەهێنا و ئێستا بوونەتە بەربژێر. چی دەڵێی لەم بارەیەوە؟

ئەحمەد تورک: بەڕاستی نەوەک تەنیا لە مێردین، ئێمە دەمانەوێت لە خاکی خۆمان، لە وڵاتمان لە کوردستان ژیانێکی نوێ و ژیانێکی ئازاد دەستپێبکات. ڕێکخستنی ئەو ژیانەش لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە دەکرێت. چەندین ساڵە ئێمەش سیاسەت دەکەین. ئێمە بۆ داهاتووی گەلەکەمان، بۆ ژیانێکی ئازاد و ژیانێکی ئاشتییانە خەبات دەکەین.

ڕووداو: ترسی ئەوەتان هەیە کە جارێکی دیکە قەییووم دابنرێت؟

ئەحمەد تورک: ئەوەی ڕاستی بێت، نازانین. ئەم دەسەڵاتە جێگەی متمانە نییە و دیار نییە چی دەکات، بەڵام دوو جار قەییووم دانرا و جاری سێیەم بڕوا ناکەم ڕووبداتەوە. قەییوومەکان هیچ شتێکیان بۆ خەڵکی نەکرد. قەییووم دەرگەی شارەوانی لەسەر خەڵک داخست. ئێستا بۆ ئەوەی بچیتە باڵەخانەی شارەوانی، دەبێت مۆڵەت لە پۆلیس وەربگریت و دواتر بچیت. شارەوانی بۆ کەسی دەسەڵاتدار و ئەو کەسانەی لە دەوروبەری دەسەڵاتن کار دەکات. زۆر شت هەن کە ئێمە نامانەوێت ئێستا باسیان بکەین. پێش سێ ڕۆژ، پارەی شارەوانییەکە بەسەر سێ شارەوانی کە لە دەستی ئاکپارتیدان دابەش کرا. ئێستا ئەم شتانە دەکەن.

ڕووداو: بۆچی شتێکی وایان کردووە؟

ئەحمەد تورک: وادەبینن کە گەورەشارەوانییەکە لەدەست دەدەن؛ نایانەوێت ئێمە لە گەورەشارەوانییەکە لە بواری ئابووریدا کارێک بکەین. زۆر لە کار و چالاکییەکانی شارەوانییان بەستووەتەوە بە پارێزگاوە و هاوئاهەنگییان درووستکردووە، واتە دەیانەوێت شارەوانی بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بەڕێوەی ببەن.

ڕووداو: گوتتان، بڕوا ناکەم جارێکی دیکە قەییووم دابندرێت. لەسەر چی بنچینەیەک وا دەڵێن؟ ئایا پارتی دەسەڵاتدار بەڵێنێکی داوەتە ئێوە یان تەنیا پێشبینی دەکەن؟

ئەحمەد تورک: نەخێر، هیچ بەڵێنێکی نەداوەتە ئێمە. بەڕاستی لەنێوانماندا هیچ ڕێککەوتن و بەڵێنێک نییە. ئێمە ئەوە دەبینین. ئەو کەسانەی دەسەڵاتدارن، ئاکەپە، بەم سیاسەتە ناتوانن سەرکەوتوو بن، ڕۆژ دوای ڕۆژ دەنگیان کەم دەکات و ناچار دەبن پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن و سیاسەتی خۆیان بگۆڕن. ئەگەر ئەوان بە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد سیاسەت بکەن، ئەوا دەدۆڕێن. بۆیە هیوادارین سیاسەتێکی نوێ بێتە ئاراوە. بە ڕاستیش پێویستە دەرگە بە ڕووی گەلی کورددا بکرێتەوە. ئەگەر بە چاوی نەیار سەیری گەلی کورد بکرێت، تورکیا نابێتە وڵاتێکی دیموکراسی؛ هەروەها لە بواری ئابووریشدا ناتوانێت بەرەوپێش بڕوات و لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕۆژ دوای ڕۆژ کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە. بۆیە پێویستە سیاسەتێکی نوێ پەیرەو بکەن.

ڕووداو: دڵنیایتکە سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت؟

ئەحمەد تورک: بە پێی ئەو ڕاپرسیانەی دەکرێن، ئێمە ٪56 و ئەوان لەنێوان 32-33٪ دەنگ دەهێنن. ئەنجامەکان بەو جۆرە دەبن.


ڕووداو: بە پێی قسەکانت بێت، دەنگەکانی ئاکپارتی کەمیان کردووە و ئەو دەنگانەی ئێوەش بەدەستیان دەهێنن، وەک دەنگەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2019 دەبن.

ئەحمەد تورک: بەڵێ، دەنگەکانیان کەمی کردووە، بە ڕای ئێمە وایە.

ڕووداو: ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنتان بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردران، یەکەمین کار کە بیکەن چی دەبێت؟


ئەحمەد تورک: پێویستە باوەش بۆ گەل بکەینەوە. ئەمڕۆ لە شاری مێردین کورد هەیە، عەرەب هەیە، سریانی هەیە، ئێزدی و زۆر ئایینی دیکەش هەن. ئێمە دەمانەوێت هەموویان لە باوەش بگرین. مێردین شارێکی مێژووییە؛ شارێکە کە دەرگەی بە ڕووی گەشتیارییدا کراوەیە. پێویستە ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستمانن، گەلیان لێ ئاگادار بکەینەوە. پێویستە سیاسەتێکی کراوە پەیرەو بکەین. هەر کارێک کە دەیکەین، پێویستە بە شەفافی بیکەین.

ڕووداو: مێردین شارێکی فرەنەتەوە و فرەزمانە. هەڵوێستی سریان و عەرەبەکان بەرانبەر سیاسەتەکانتان چۆنە؟ بۆ ئەوەی ئەوان دەنگتان پێ بدەن، ئێوە چ بەڵێنێکیان پێدەدەن؟

ئەحمەد تورک: لە بواری خزمەتکردندا هەموویان لەخۆدەگرین. لە بواری کولتوورییشدا دەڵێین، پێویستە سریانەکان بتوانن بە زمانی خۆیان بدوێن. ئێمە دەمانەوێت لەژێر سایەی دەسەڵاتی شارەوانییدا ئەم دەرفەتە درووست بێت. بۆ کورد، سریان و عەرەبیش بیر لە کردنەوەی کۆرسی خوێندن دەکەینەوە. لە بواری کولتووری و بوارەکانی دیکەیشدا دەمانەوێت تەواوی گەلی خۆمان، هەموو بیر و بڕوایەک لەخۆ بگرین. ئێمە سیاسەتێکی وەها پەیڕەو دەکەین. کاتێک سەیری مێردین دەکەم، دەڵێم خۆزگە هەموو تورکیا وەک مێردین بوایە. ئەمڕۆ سریان، کورد، عەرەب، تات، محەلمی و ئێزدی لە مێردین دەژین. بەراستیش هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا نییە.

ڕووداو: پەیوەندیتان لەگەڵ ئەو پێکهاتانە چۆنە؟ سریانەکان چۆن سەیری ئێوە دەکەن؟ عەرەب چۆن سەیری سیاسەتی ئێوە دەکات؟

ئەحمەد تورک: ئێوەش باش دەزانن، ئێستا پەڕڵەمانتارێکی ئێمە سریانە. سریانەکان بە متمانەی تەواوەوە سەیری پارتەکەی ئێمە دەکەن. ئەوان نزیکن لە ئێمە و بڕوایەکی زۆریان پێمان هەیە؛ بە هەموو شێوەیەک هاوکاریمان دەکەن و دەنگی خۆیان بە ئێمە دەدەن. ئێمە لە سیاسەتماندا دەڵێین، ئێمە پارتی هەموو گەلانین؛ ئێمە بەرگری لە برایەتی گەلان دەکەین؛ دەمانەوێت گەلانی کورد، تورک و عەرەب لە بواری دیموکراسیدا بۆ داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان، دادپەروەر و دیموکرات پێکەوە خەبات بکەن.

ئێستا کەسانی سۆسیالیست، تورکە شۆڕشگێڕەکان لەنێو ئێمەدا هەن. دەم پارتی دەیەوێت هەموو گەلان لەخۆ بگرێت، بەڵام ئەمڕۆ کێشەی کورد هەیە و یەکەمین شتیش ئەوەیە کە دەبێت دۆزی کورد چارەسەر بکرێت. دەبێت هەموو کورد لەنێوان خۆیاندا دیالۆگێکیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بۆ داهاتووی کورد دیدارێک بکەن. ئێمە دەمانەوێت بگەین بەو ئامانجە. ئەمڕۆ لەنێو کورددا لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، بۆ داهاتووی گەلی کورد کەموکوورتی لە پەیوەندیدا هەیە. دەمانەوێت هەموو کێشەکانی کورد لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. کورد دەتوانێت پێکەوە بژیت، پێکەوە خەبات بکات. داوای ئێمە ئەوەیە کە بۆ داهاتووی گەلی کورد یەکگرتوویی درووستبکەین.

ڕووداو: گوتتان لەنێو پارتەکەتاندا لە هەموو پێکهاتە و نەتەوەیەک هەیە، بەڵام بەهۆی پشتیووانی لایەنە چەپەکان دەنگدەرانی ئێوە ناڕازین. لە هەڵبژاردنی ڕابڕدوودا ئەو ڕەخنەیەش هەبوو، واتە هاوپەیمانێتی نێوان دەم پارتی و چەپە تورکەکان ڕەخنەی زۆری لێگیرا. ئێوە ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەحمەد تورک: ئەوە ڕاست نییە. ئەو کەسانەی لەگەڵ ئێمە خەبات دەکەن، هاوشێوەی ڕۆژی یەکەم بەو بیروبۆچوونەوە لەگەڵ ئێمەن، بەڵام سۆسیالیستە تورکەکانیش جیاوازن و ئەوانیش یەکگرتوو نین. هەندێک کەس هەن بەڕاستی دەیانەوێت لەگەڵ گەلی کورد خەبات بکەن. ئێمە دەڵێین، پێویستە سۆسیالیستەکان هاوکاری گەلی ستەملێکرا و بکەن، نەوەک ئەوەی لەسەر میراتی کورد خۆیان گەورە بکەن. ئەمڕۆ لە تورکیادا کاتێک سەیری دۆخەکە دەکەین، دەبینین کە 80٪ برسییە؛ کاتێک سەیری پارتە سۆسیالیستەکانی تورکیا دەکەی، دەبینی کە هێزیان نییە. کاتێک لە وڵاتێکدا بە ڕێژەی 80٪ برسیبوون هەبێ، پێویستە سۆسیالیستەکان زیاتر بتوانن کار بکەن، بەڵام لەم بوارەدا لاوازییەک دەبینین؛ هەر بۆیە هەندێک جار مشتومڕ درووست دەبێت.

ڕووداو: بە ڕای ئێوە، لایەنی سۆسیالیستی وەها هەیە کە خۆی لە سەرووی سیاسەتی کوردەوە ببینێتەوە؟


ئەحمەد تورک: ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین. ئەوە ڕاست نابینین.


ڕووداو: ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، هەن؟

ئەحمەد تورک: هەندێک لایەن بە هێزی کورد، بە دەنگ و خەباتی کورد چوونەتە پەڕڵەمان و دواتر جیابوونەتەوە. پێمان وایە ئەوە درووست نییە.

ڕووداو: ئایا مەبەستتان پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)ە؟

ئەحمەد تورک: بۆ نموونە، با بڵێین ئاهمەت شیک (پەڕڵەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا) و زۆر کەسانی دیکە هەن. ئێمە دەڵێین ئەو کەسانەی کە دۆستی گەلانی چەوساوەن، پێویستە خزمەتی گەلانی ستەملێکرا و بکەن و خواستی گەلانی چەوساوە دەرببڕن و بۆ ئەو مەبەستەش خەبات بکەن. نابێت ئەو کەسانە بە دەنگی گەلانی ستەملێکرا و پێگەی خۆیان بەهێز بکەن. ئێمە ئەوە دەڵێین.

ڕووداو: بانگەشەتان بە کوردییە یان بە تورکی؟ پەیوەندیتان لەگەڵ خەڵکی مێردین چۆنە؟

ئەحمەد تورک: بانگەشە زیاتر بە کوردی دەکەین، لە ناوچە جیاوازەکان بە کوردی دەیکەین. لەو شوێنانەی عەرەب هەیە، لەبەر ئەوەی عەرەبیمان زۆر باش نییە و ئەوانیش کوردی نازانن، هەندێک جار بە تورکی دەیکەین، وەک ڕشمل، ناوەندی شاری مێردین، میدیاد، گەڕەکی محەلمییەکان و ئەستێل. کاتێک لەو شوێنانە لەگەڵ خەڵک کۆدەبینەوە یان میتینگێک ساز دەکەین، کەمپینەکەمان بە تورکی دەکەین. بەڵام لەو شوێنانەی کە کورد دەژیت، بە کوردی لەگەڵیان قسە دەکەین.

ڕووداو: لەنێو نەوەی نوێدا بەکارهێنانی زمانی کوردی زۆر کەم بووەتەوە. ئەگەر بوون بە سەرۆکی شارەوانی، بۆ ئەوە چی کارێک دەکەن؟ ئایا زمانی شارەوانی دەکەنە کوردی؟ بۆ کوردی چی دەکەن بۆ ئەوەی ئەم زمانە جارێکی دیکە لەنێو ئەم نەوەیەدا ببووژێتەوە؟

ئەحمەد تورک: بە شێوەیەکی فەرمی ئەو شتە قەدەخەیە، کەواتە بە فەرمی ناتوانین شتێکی لەو جۆرە بکەین، چونکە شارەوانی شوێنێکی فەرمییە. بەڵام کاتێک دەست بە کار و چالاکییەکانمان دەکەین، لە دیدارەکاندا لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ ئەو کەسانەی لە شارەوانیدا کار دەکەن، بە کوردی قسە دەکەین. بەڵام شتی فەرمیش بە تورکی دەکەین.

ڕووداو: بەڵام وەک شارەوانی، ئێوە دەتوانن زۆر شت بکەن، وەک کردنەوەی کۆرسی کوردی و کردنی تابلۆکان بە کوردی و شتی دیکەش.


ئەحمەد تورک: لە هەموو گوندەکان تابلۆمان بە زمانی کوردی داناوە.

ڕووداو: ئەو تابلۆیانە لە شوێنی خۆیانن؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، لە شوێنی خۆیانن، بەڵام زۆر شتیان هەڵگرتووە و تێکیان داوە. لەسەر باڵەخانەی شارەوانیش نووسراوی بە کوردی هەیە کە نووسراوە شارەوانیی گەورەی مێردین، چی بە تورکی هەیە و چی بە کوردی نووسراوە. ئەمە لە سەردەمی ئێمەدا کراوە.

ڕووداو: ئێوە ئەو تابلۆیانەتان داناون؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، ئێمە داماننابوون. پێشتر لە هیچ گوندێک و لە هیچ شوێنێکی دیکە تابلۆ بە زمانی کوردی نەبوو. ئێمە دەستمان پێکرد و ئێستا لە هەموو گوندەکان بە تورکی و بە کوردی هەن.

ڕووداو: لە مێردین 10 ناوچە هەن. ئێستا پێنج ناوچە لە دەستی ئاکپارتیدان و پێنجی دیکەش لە دەستی دەم پارتیدان. ئێوە بۆ ئەو ناوچانەی لە دەستی ئاکپارتیدان، کارێکی جیاواز دەکەن؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، ئێمە خەباتێکی جیاواز بۆ ئەو ناوچانە بەڕێوەدەبەین، بەتایبەتیش کار دەکەین بۆ ئەو ناوچانەی هەندێک ئاڵۆزییان تێدایە. وەک دەبینین لە دەرەوە ژمارەیەکی زۆری پۆلیسیان هێناوەتە هەندێک ناوچە. لە ستەورێ نزیکەی 60-70 ناوی ڕووسی ئاشکرا کران.

ڕووداو: دەکرێت گەشتیار بن؟

ئەحمەد تورک: نازانین، بەڵام لەوێ تۆمار کراون و ئێمەش سکاڵامان کرد. لە قەزاکانی وەک شەمرەخ، ئۆمەرلی، کەربۆران، مەهسەرت ژمارەیەکی زۆر دەنگدەری نوێ تۆمار کراون. گوێمان لەم شتانە دەبێت. ئێمە ناڕەزایی دەردەبڕین، بەڵام ناڕەزایەتییەکانمان لەبەرچاو ناگیرێت. ئەمە نەوەک تەنیا لە مێردین، بەڵکوو لە هەموو کوردستان دەکرێت. ئەمڕۆ لە شوێنێکی وەک شرنەخ 4-5 هەزار پۆلیس و سەرباز ناویان تۆمار کراوە. لە چەلێش هەمان شتە. لە ڕاستیدا حکومەت و ئەو کەسانەی ئەمڕۆ کار دەکەن، کەسانی وەک دادوەر و دەستەی هەڵبژاردن لەژێر کاریگەرییی دەسەڵاتدان. ئێمە هەرچەندە ناڕەزایەتیش دەرببرین، ناڕەزایەتییەکە لەبەرچاو ناگیرێت.

ڕووداو: وەک دەزانرێت زۆرێک لە ئێزدی و سریانەکان کۆچیان کردووە، بەڵام دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. هیچ هەوڵێکتان لەو بارەوە هەیە؟ ئێوە دەتوانن لەو بارەیەوە چی بکەن؟

ئەحمەد تورک: ئێمە دەڵێین وەرنەوە بۆ وڵاتی خۆتان؛ بانگەوازم بۆ هەموو ئەو کەسانەیە ژیانیان لە کوردستان، لە وڵاتی خۆیان بەسەر بردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە. هەروەها بانگەوازم بۆ ئەوانەیە منداڵەکانیان لە ئەڵمانیا، سویسرا و ئەورووپا گەورە بوون و گەنجەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە. ئەگەر سریانەکان مێردینیان بەجێ نەهێشتایا، ژمارەیان زۆر زیاتر دەبوو.

ڕووداو: ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی زۆر کێشە دەبنەوە. زەوی و زارەکانیان کەوتووتە دەستی خەڵکی دیکە. کێشەی لەو جۆرە ڕوویداوە. ئایا شارەوانی دەستوەردان لەو بابەتەدا دەکات؟

ئەحمەد تورک: ئەو کارە بە شارەوانی چارەسەر نابێت. ئەوانەی زەوییەکانیان بە زەبری هێز لێ وەردەگیرێت، تەنیا حکومەت و دەوڵەت دەتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات. ئێستا دەرفەتەکانمان چین؟ نازانین. لە ڕاستیدا کاتێک دەبینە سەرۆکی شارەوانی، حکومەت هاوکارییەکان دەبڕێت. ڕێگەمان پێنادات پڕۆژەکانمان جێبەجێ بکەین.

هەندێک پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی ئەوروپی ھەبوون کە هێنامانن بۆ ئێرە، بەڵام نەیانویست لە مێردین جێبەجێیان بکەین. ئەو پڕۆژانە نەک تەنیا بۆ مێردین، بەڵکوو بۆ هەندێک شاری دیکەی تورکیاش دانرابوون. لە ئەنقەرە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا قسەم کرد و ئەوانیش وتیان، ئەگەر لە مێردین مۆڵەت نەدرێت، هاوکاریی شارەکانی دیکەش ناکەین، بەڵام لە ناچارییدا واژۆیان کرد. ئەوە پڕۆژەیەکی زۆر گەورە بوو بۆ گەیاندنی ئاو بە زۆرێک لە گوند و ناوچەکان.

ڕووداو: ئێوە لە باڵەخانەی شارەوانی ڕازین؟ من کاتێک دەیبینم بێزار دەبم.

ئەحمەد تورک: باڵەخانەکە لە سەردەمی ئێمەدا درووست نەکراوە. یەکەم جار ساڵێک و 2 مانگ سەرۆکی شارەوانی بووم. ئەو کاتە ڕێگەم بە پڕۆژەی زیاتر لە 4 نھۆمی نەدا. لەنێوان قوبالا و مێردین شاخێک هەیە و وتم، مەرجێکم هەیە و ئەگەر باڵەخانەکان بە شێوەی ڤێلای 1-2 نهۆمی درووست دەکرێن، مۆڵەت دەدەم. ئەگەر شوقە درووست بکەن، ڕێگە نادەم. ئەو باڵەخانەیەی باسی دەکەیت خراپەیەکی گەورەیە کە لە مێردین کراوە. کاتێک سەیری دەکەین، دەبینین هەموو سیمایەکی مێردینی گۆڕیوە.

ڕووداو: مێردین شارێکی مێژوویی و جیاوازە. ئەگەر ببیتە سەرۆکی شارەوانی، ئایا ڕێگری لەو باڵەخانانە دەکەیت کە لەگەڵ دیزاینی مێردین یەکناگرنەوە؟


ئەحمەد تورک: بەڵێن دەدەم ڕێگە بە باڵەخانەی بەرز نەدەم.


ڕووداو: ئەی ئەگەر دەنگدەرەکانت زویر بوون لەو بڕیارە؟


ئەحمەد تورک: با زویر بن. دەبێت ئەم شارە بپارێزین. ملیۆنان گەشتیار دێنە مێردین. ئەگەر ئەوە بگۆڕن، هیچ گرنگییەکی شارەکە نامێنێتەوە.

ڕووداو: بۆچی مێردین لە سنووری خۆی دەرنەچووە؟ واتە بە بچووکی ماوەتەوە. بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر بێن بۆ ناوچەکە، پێویستە چی بکرێت؟


ئەحمەد تورک: لە چەند ساڵی ڕابردوودا مێردین بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە نموونەییەکان. زۆرجار لە زۆربەی هۆتێلەکاندا هیچ شوێنێک نامێنێ. لە مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایاردا زۆرێک لە گەشتیاران شوێنێک نادۆزنەوە تێیدا بمێننەوە. کاتێک سەیری دۆخی ئابووریی تورکیا دەکەین، تێدەگەین کە ڕۆژانە ئەو کەسانەی سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکان دەکەن کەم دەکات، نەوەک تەنیا لە مێردین، بەڵکوو لە هەموو تورکیا بەو جۆرەیە، چونکە لەلایەنی ئابوورییەوە ئاستەنگیی زۆر گەورە هەن.

ڕووداو: لەیلا زانا پێشتر بانگەوازی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە پڕۆسەی چارەسەری لە ساردکەرەوە دەربهێنرێت، دواتر دەمیرتاشیش ڕایگەیاند، ئەگەر دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی کۆنەبێتەوە، کارێکی هەڵە دەکات. پاشان ئێوە قسەتان کرد و گوتتان نە کڵچداروغلوی سەرۆکی پێشووی جەهەپە و نە ئەوەی ئێستاش بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەری کێشەی کورد نییە. ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئەردۆغانە. مەبەستتان چییە؟

ئەحمەد تورک: دەمانەوێت لەم وڵاتەدا گفتوگۆ و ئارامی هەبێت. پێشتریش وتمان بە شەڕی چەکداری کێشەکە چارەسەر نابێت. بە کۆبوونەوە دەتوانین کێشەی کورد بە ڕێگەیەکی دیموکراسی چارەسەر بکەین. دیالۆگ بۆ ئێمە پێویستە. ئێمە دەمانەوێت دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەک بکەین. داوای ئێمە ئاشتییە. خواستی ئێمە برایەتیی گەلانە. جەهەپە ناتوانێت دەوڵەتی قووڵ ڕازی بکات. کەسێکی وەک ئەردۆغان کە ئەمڕۆ هەموو دامودەزگاکانی بەدەستەوەیە، ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئەو کارە بکات و کێشەکە چارەسەر بکات. بەڵام جەهەپە ئەگەر بیشیەوێت، ناتوانێت دەوڵەتی قووڵ ڕازی بکات. من ئەوەم گوتووە، واتە نەمگوتووە تەنیا ئەردۆغان کێشەی کورد چارەسەر دەکات، بەڵام وتم ئەردۆغان دەسەڵات و هێزی هەیە. ئەوەی ئەمڕۆش ستەم لە کورد دەکات، ئەردۆغانە.

ڕووداو: بە بۆچوونی ئێوە، ئایا ھێز و دەسەڵاتی ئەردۆغان تا ئەمڕۆش ماوە؟

ئەحمەد تورک: پێم وایە ئەمڕۆش ئەو دەسەڵاتەی هەیە؛ تا ساڵی 2028ش لە دەسەڵاتدایە. خەبات و ئەرکی ئێمە ئەوەیە پڕۆسەی چارەسەری دووبارە ببێتە ڕۆژەڤ.

ڕووداو: ئایا بۆ ئەوە کار و هەوڵتان ھەیە؟

ئەحمەد تورک: بە شێوەیەکی فەرمی هەوڵێکمان بۆ ئەو بابەتە نییە. ئێمە کۆبوونەوە دەکەین و دەبینین زۆر کەس ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر هەوڵێکی لەو جۆرە دەردەبڕن.

ڕووداو: دیدار و کۆبوونەوەتان لەگەڵ ئاکپارتی هەیە؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، لەگەڵ هەندێک کەس، بەڵام بە فەرمی لەگەڵ ئەردۆغان نەخێر. لەگەڵ هەندێک کەسایەتی لەنێو پەڕڵەماندا کۆدەبینەوە.

ڕووداو: ئەو کەسانە کێن؟

ئەحمەد تورک: ناتوانم ناویان بهێنم. ئەوە درووست نییه.‌.

ڕووداو: ئایا مەبەستی ئەردۆغانتان پێ دەگەیێندرێت؟ ئایا سەرەڕای هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە، ئەردۆغان شتێکی لەو جۆرەتان بۆ دەکات؟


ئەحمەد تورک: ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە نییە. دەمانەوێت بەرەوپێشەوە بڕوات.

ڕووداو: دوای هەڵبژاردن دەکرێت ڕووبدات؟

ئەحمەد تورک: تاوەکوو ئەو کاتەی هاوپەیمانییان لەگەڵ مەهەپە هەبێت، ئەوە نابێتە ڕۆژەڤ. ئەوان بە ھاوپەیمانی لەگەڵ مەھەپە ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسەڵاتی خۆیان لەدەست دەدەن. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مەهەپە جیاببنەوە و هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نەمێنێ، ئێمە دەڵێین ناچارن سیاسەتێکی نوێ بگرنەبەر.

ڕووداو: لەو بڕوایەدان کە لە مەهەپە جیا ببنەوە؟

ئەحمەد تورک: پێم وایە دەکرێت؛ بارگرانییەکی گەورە لەسەر شانیانە. دادوەر و داواکاری گشتی هەموویان لەدەستی مەهەپەدان. دیموکراسی بەم شێوەیە بەدی نایەت؛ ھەروەھا گەلی کورد، گەلی تورک، ئەو گەلانەی ئەمڕۆ لە تورکیا دەژین، لەم سیاسەتە ناڕازین.

ڕووداو: لە ساڵی 2019 هاوپەیمانیی ڕاستەوخۆتان لەگەڵ جەهەپە هەبوو. ئەو کات نەتاندەزانی کە کلیچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل ناتوانن چارەسەرییەک بدۆزنەوە. ئێوە ئێستا هەستتان بەمە کردووە یان ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو؟

ئەحمەد تورک: ئەوەی ئێمە تاقیکردنەوەیەک بوو و ویستمان کاریگەریی سیاسەتی مەهەپە -ئاکەپە لەسەر تورکیا کەم بکەینەوە. سیاسەتی ئێمە ڕاست بوو. ئێمە دەمانوت جەهەپە هەنگاوێک بۆ دیموکراسی دەنێت، بەڵام لە کۆتاییدا بینیمان کە ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ ڕەگەزپەرستترین کەسەکاندا کردووە. ئێمەش وتمان ئەگەر ئەو پەیوەندییە هەبێت، ئێمە بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین و هیچ هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ ناکەین.

ڕووداو: کەسە ژیرەکانی نێو کۆمەڵگە بانگەوازیان بۆ پەکەکە کردبوو دەست لە چەک ھەڵبگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەردەم چارەسەریی سیاسی بکرێتەوە. ئایا لەم بابەتەدا بانگەوازتان بۆ پەکەکە و پارتەکەتان هەیە؟

ئەحمەد تورک: لەو بابەتەدا ناتوانین هیچ بکەین. ڕۆژانە ڕۆژاڤا بۆردوومان دەکەن. تا ئێستا ڕۆژاڤا یەک گوللەی بە ئاڕاستەی تورکیا نەتەقاندووە. کاتێک ئەم دوژمنایەتییە بەرانبەر کورد بکەن و نەیانەوێت کورد لە هیچ ناوچەیەکدا دەستکەوت بەدەستبهێنێت و مافەکانی بەدەستبهێنێت و دوژمنایەتی کورد بکەن، ئێمە ناتوانین بانگەوازێک بکەین. بۆیە کاتێک بیانەوێت لەگەڵ کورد بن، ئامێزیان بۆ کورد بکەنەوە، دیالۆگێک دەستپێبکەن، زمانی کوردی و ناسنامەی کورد قبووڵ بکەن، ئەو کات ئێمەش بانگەوازێک دەکەین بۆ ئەوەی شەڕی چەکداری بوەستێت. ئەو کاتە چیمان لەدەست بێت، دەیکەین. ئەمڕۆ ئێوە دەبینن لە ڕۆژاڤا، لە قەندیل شەو و ڕۆژ کورد دەکرێتە ئامانج. دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، چۆن بڵێین دەست لە چەک ھەڵبگرن؟ ئەگەر بشڵێین ھیچ بەهایەکی نابێت. پێویستە بناخەی دۆخەکە ئامادە بێت. ئەگەر ئەو بناخەیە نەبێت، بە وتن و قسە هیچ ناکرێت.

بناخەکە چۆن ئامادە دەکرێت؟ بەو جۆرە دەبێت کاتێک ئەو کەسانەی دەسەڵاتدارن بیانەوێت ئامێز بۆ کورد بکەنەوە، دان بە کورددا بنێن و بڵێن کورد نەتەوەیە و مافی خۆیەتی زمانی خۆی هەبێت. ئەگەر بەو بیرکردنەوە تەماشای بکەن، ئەو کاتە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ڕووداو: پێتان وایە ئەردۆغان دەیەوێت جارێکی دیکە پڕۆسەی چارەسەری دەستپێبکاتەوە؟

ئەحمەد تورک: من ئێستا ئەوە نایبینم، بەڵام سیاسەت ڕۆژ دوای ڕۆژ لە گۆڕاندایە. ئێمە لەو بڕوایەداین، پێش هەموو شتێک کورد دەبێت دیالۆگێک لەنێوان خۆیاندا دەستپێبکەن. ئەم دیالۆگە دەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبێت. ئەوە کاریگەریی لەسەر وڵاتانی دیکەش دەبێت. دەوڵەتیش بە پێی ئەوە هەنگاو دەنێت. بۆیە ئەگەر کورد بە چاوی دوژمنایەتییەوە سەیری یەکدی بکەن، هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت. ئەوە بناخەکەیە. [1]
ئەم بابەتە 44 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 20-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان: ماردین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 44 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!